لە گوندی مەلاعەوڵا سێ تیرۆریست دەستگیر کران

لە گوندی مەلاعەوڵا سێ تیرۆریست دەستگیر کران
هێزەکانی پۆلیسی شار و شارۆچکەکانی کەرکووک و هێزی پێشمەرگە لە گوندی مەلاعەوڵا سێ تیرۆریستی سەر بە گروپی چەکداری داعشیان دەستگیر کرد.



عەمید سەحەد قادر، بەێوەبەری پۆلیسی شارو شارۆچکەکانی کەرکووک، بە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: کەمێک بەر لە ئێستا هێزی پێشمەرگە و پۆلیسی قەزاو ناحیەکان، لە گوندی مەلاعەوڵا سێ تیرۆریستی سەر بە گروپی داعشیان لە کاتێکدا دەستگیر کردووە کە دەیانهەویست بە سواری تەکسیەکی ژمارە کەرکووک بە بازگەکیاندا تێبپەڕن.

هێزەکانی پۆلیس هەرئێستا خەریکی لێکۆڵینەوە لەم سێ دەستگیر کراوەن.
Top