هێزه‌كانی دیجله كه‌ركووكیان جێ هێشت
سەركردایەتی (عەمەلیاتی دیجلە)، كە بەشێكە لە سوپای عیراق وبەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك وەزیران لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاوەیان پێكرابوو، ببوە هۆكارێك بۆ ناكۆكی لەنێوان بەغدا وهەولێر.
یاوه‌ر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا "ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا له مووسڵ و له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق ده‌بیندرێت، له زووه‌وه هه‌رێمی كوردستان هۆشداری له باره‌وه دابوو، به تایبه‌تی كه چالاكیی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا له گه‌شه‌سه‌ندندا بوون، به تایبه‌تی له مووسڵ و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار و وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عیراقیش له‌وپه‌ڕی بێ تواناییدا بوون و سه‌رباز و كارمه‌ندانیان ته‌نها بۆ مووچه له وێ بوونیان هه‌بوو و پێشبینیی ئه‌وه‌ش كرابوو كه له یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌دا هه‌موو ئه‌و هێزانه هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، به‌ڵام به‌غدا گوێی له قسه‌كانی هه‌رێم نه‌ده‌گرت و ئێستاش ئه‌و پێشبینیه هاته دی".
یاوه‌ر نیشانی‌دا له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدادا "پێشنیاری ئه‌وه كرابوو چه‌ندین بنكه و هێزی سه‌ربازی له ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و مووسڵ دابندرێت، به تایبه‌تی له بیابانه سنوورییه‌كان، به‌ڵام به‌غدا پێشنیاره‌كانی شاندی هەرێمیان وا لێك ده‌دایه‌وه كه بۆ مه‌به‌ستی سیاسییه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی نیه".
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه كه له كۆتاییی 2012ـه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێڵێكیان بۆ پاراستنی هه‌رێم دانا كه ناوچه‌كانی "نه‌فتخانه و خانه‌قین و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و قه‌ره‌ته‌په و خواروو و ڕۆژئاوای دووز و خواروو و ڕۆژئاوای كه‌ركووكی ده‌گرته خۆی، ئه‌مه جگه له ناوچه‌كانی دیبه‌گه و مه‌خموور تا ده‌گاته پیشخاپوور به درێژیی 1050 كیلۆمه‌تر"، و تیایاندا "پشت به هێزه‌كانی 70و80ی فه‌له‌ك و فریاكه‌وتن و ئاسایش و زێره‌ڤانی ده‌به‌سترا و دوای ئه‌و ڕووداوانه‌ش له هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا كه هێزی هاوبه‌شی لێ‌بوو كاتێك سوپای عیراق چۆڵی ده‌كرده‌وه، پێشمه‌رگه ده‌چوونه شوێنه‌كانیان".
هه‌روه‌ها یاوه‌ر ئاشكرایكرد "ئێستا گوێڕ و ده‌رووبه‌ری كه‌ركووك و تازه خورماتوو و نزیك حه‌ویجه و دووبز پێشمه‌رگه‌ی لێیه و ناوچه‌كان وا زیاتر به‌هێز ده‌كرێن"، ودووپاتیشیكرده‌وه "ده‌رگا بۆ هاووڵاتیان كراوه‌یه له‌و ناوچانه‌ی كه له ترسی تیرۆر شوێن و ماڵی خۆیان جێ ده‌هێڵن و هێزی پێشمه‌رگه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تییان ده‌دات. هاوكات داواشی كرد ڕێوشوێنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان نه‌بێته هۆكارێك بۆ ناڕه‌حه‌تییان، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندایه".
یاوه‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه "هیچ پێكدادانێك له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقدا ڕووی دابێت"، و نیشانىدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه "یارمه‌تیی سه‌رباز و سه‌ركرده‌ی سوپای عیراقی داوه كه شوێنی خۆیان جێ هێشتوه بۆ گه‌یاندنیان بۆ به‌غدا له ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه"، به تایبه‌تی هه‌رسێ سه‌ركرده‌ی سوپا "فه‌ریقی یه‌كه‌م عه‌لی غێدان و فه‌ریقی یه‌كه‌م عه‌ببوود گه‌مبه‌ر و فه‌ریق موحسین و ئه‌و دوو فڕۆكه‌وانه‌ی فڕۆكه‌كانی خۆیان به‌جێ هێشتبوو كه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه گه‌ڕانه‌وه به‌غدا".
جه‌بار یاوه‌ر ڕوونیشیكرده‌وه "پێشمه‌رگه هه‌ر زوو خۆی گه‌یانده ناوچه‌ی سنووری ڕه‌بیعه بۆ دانانی مه‌خفه‌ری تایبه‌ت و یه‌كه‌ی سه‌ربازی بۆ پاراستنی ناوچه‌كه". هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "ئێستا هیچ سه‌ربازێكی هێزی دیجله و سوپای عیراق له كه‌ركووكدا بوونیان نیه و فیرقه‌ی 12 به هه‌موو لیواكانییه‌وه له كه‌ركووك كشانه‌وه و ئێستا هێزه‌كانی ئاسایش و زێره‌ڤانی له كه‌ركووك و له ده‌وروبه‌ریدان".
یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا هێزی پێشمه‌رگه تاوه‌كو ئێستا "فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی پێ نه‌گه‌یشتووه بۆ جوولانه‌وه به‌ره‌و ئه‌و سێ پارێزگایه‌ی كه هێزه‌كانی داعش تیایدا بوونیان هه‌یه".گوتیشى: پێویست ناكات پێشمه‌رگه به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه بچێت، چونكه هێزه‌كانی سوپای عیراقی تیادا نه‌ماون و ناوچه‌كه‌ش له هه‌لومه‌رجێكی زۆر ترسناكدایه به هۆی كۆنترۆڵكردنیه‌وه له لایه‌ن داعشه‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "به‌ته‌واوی پابه‌ندی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌شین كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمدان"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا ئێستا باری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نزیكه‌ی 250 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری و سه‌دان هه‌زار له‌و ئاوارانه‌ی له ده‌ستی توندوتیژی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌رێمی كوردستان، قورس بووه.
ڕوونیشىكرده‌وه "حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئه‌وه‌ی له توانایدا بێت درێغی ناكات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته مرۆییه".
