پەرلەمانتارانی کورد لە بەغداوە گەڕانەوە کوردستان
عارف تەیفوور، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە فڕۆکەخانەی بەغداوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "گەڕانەوەی پەرلەمانتارانمان بۆ کوردستان هیچ بڕیارێکی سیاسیی لەپشتەوە نییە، بەڵکو بۆ پشووی ئاسایی خۆیان دەگەڕێنەوە".
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی بەست بۆ بڕیاردان لەسەر پێشنیازێکی نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە داوایکردبوو باری نائاسایی لە وڵاتدا رابگەیەندرێت. بەڵام فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی عێراق نەیانتوانی بگەنە رێککەوتن و پێشنیازەکەی مالیکی قبوڵنەکرا.
رووداو
