كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی: هه‌میشه پێشمه‌رگه هێزێكی پڕ له بیروباوه‌ڕ بووه
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی به‌خێرهاتنی ئه‌فسه‌رانی هێزی پاسه‌وانی سنووری كرد‌و رایگه‌یاند هه‌میشه پێشمه‌رگه هێزێكی پڕ له بیروباوه‌ڕ بووه و به‌رگری كردن له خاكی كوردستانی به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی زانیوه‌و دڵنیام ئه‌مڕۆش له هه‌موو كات زیاتر وره‌یان به‌رزه‌و به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی خاكی كوردستان ده‌بن.
لای خۆیانه‌وه ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور سوپاسی ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه‌ی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستانیان كرد‌و رایانگه‌یاند ئه‌وان هه‌میشه ئاماده‌ن به‌رگری له خاكی كوردستان بكه‌ن و هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك و مه‌ترسییه‌ك هه‌بێ بۆ سه‌ر خاكی كوردستان ئه‌وا ئاماده‌ن به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه.
ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه باسكردن بوو له كێشه‌و موعاناته‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆسره‌ت ره‌سول گوتی"ئه‌گه‌رچی له ئێستادا و به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چه‌ندین كێشه‌یان هه‌یه، به‌ڵام نابێ ئه‌م كێشانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێژوو و سه‌روه‌ری هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێ و له‌كاته ناخۆش و مه‌ترسیداره‌كاندا هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ی كوردستانین.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌داو له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا هه‌ن له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان گوتی"پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گیانله‌سه‌ر ده‌ستانه به‌رگری له خاكی كوردستان ده‌كه‌ن و له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراودا هه‌موومان ئاماده‌ین و به‌رگری ده‌كه‌ین".
كۆسره‌ت ره‌سول په‌یامێك ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی پاراستنی موڵكی گشتی و ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوا له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كا پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بن:
1- هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نییه مامه‌ڵه به ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه جێماوه‌كانی سوپای عێراق بكات.
2- هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌ی پێوه بكات له به‌رامبه‌ر یاسادا به‌رپرسیار ده‌بێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
3- سه‌رجه‌م بازگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار بكه‌نه‌وه كه له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌ر كه‌لوپه‌لێك و ئۆتۆمبێلێكدا ده‌بێت راسته‌وخۆ راده‌ستی فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بكرێت.
4- له‌ناو شاره‌كاندا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ مامه‌ڵه‌و كڕین و فرۆشتن به‌و كه‌لوپه‌ل و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییانه‌وه بكرێت.
