بکوژی دنیا لە دهۆک خۆی تەسلیمی پۆلیس کرد
نه‌قیب بریندار حه‌مید، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك به خه‌ندانی راگه‌یاند: بكوژی دونیا له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی قه‌زای شێخانه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و وته‌ی لێوه‌ربگیرێت.
راشیگه‌یاند: بكوژی دونیا به‌پێی ماده‌ی 406 ی یاسای سزادانی عیراقی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
سلێمان زیاب یونس، هاوسه‌ری دونیای ته‌مه‌ن 15 ساڵ، شه‌وی 23ی مانگی رابردوو به نۆ گوللـه كۆتایی به ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی هێناو كوشتی، دواتریش وه‌ك له زاری دایكی بڵاوكرایه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی شێواندبوو.
خەندان
