هیچ ڕێككه‌وتنێك له نێوان نێچیرڤان بارزانى و نوورى مالكیدا نه‌كراوه
له‌مباره‌یه‌وه سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت سه‌رله‌به‌رى ئه‌م هه‌واڵه‌ى به درۆ خسته و ڕایگه‌یاند: ئه‌م هه‌واڵه ته‌واو دروستكراو و له هه‌موو ڕاستیهكهوه دووره و هیچ بنه‌مایه‌كى نیه.
دزه‌یى هه‌ره‌وه‌ها دووپاتى كرده‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه پابه‌ندن به پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیریى هه‌رێم و هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیدارى هه‌رێمى كوردستان، به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش به‌رگرییان لێ ده‌كه‌ن و له هیچ شوێنێك ڕێگه ناده‌ن بكرێنه ئامانج و بكه‌ونه ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه.
