رەوشی تاقیكردنەوەكان لە دەڤەری بارزان بەدواداچوونی بۆكرا

رەوشی تاقیكردنەوەكان لە دەڤەری بارزان بەدواداچوونی بۆكرا
كارزان كانەبی
بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە یاوەری شێخ دلێر شێخ شەفیع بارزانی بەرێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆرو بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری و دڵنیای جۆری شاندێكی پەروەردەیی لەمیانی بەدواداچوونەكانی بۆ تاقیكردنەوەكانی ئەزموونی نیشتمانی، لە سنوری پەروەردەی مێرگەسرۆ لە هەریەك لە بارزان و بڵی و رێزان ژمارەیەك لە هۆڵە ئەزموونیەكانی بەسەركردەوە (ئامادەیی بارزانی تێكەڵاو،قوتابخانەی بێرمی بنەڕەتی، زریمۆكی بنەڕەتی، رێزانی بنەڕەتی) بەسەركردەوە لە نزیكەوە پرسیار لە قوتابیان و مامۆستایان كرا بۆ بەدواداچوون بۆكەشی تاقیكردنەوەكان، وێرای ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی رۆژانی تاقیكردنەوكان و دابین كردنی پێداویستی بۆهۆڵەكان و بەدواداچوونیان بۆ ئاستی قوتابیان و شێوازی هێنانەوەی پرسیارەكان، ڕەچاو كردنی شێوازێكی تەندروستی پەروەردەییانە لەگەڵ قوتابیان و بۆئەوەی كەشێكی بەسوود بۆ قوتابیان دابین بكرێت بۆئەوەی بتوانن بەوپەری ئاسوودەییەوە وەڵامی پرسیارەكانی ئەزموونەكان بدەنەوە،، لەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەری گشتی داوای لەسەرجەم مامۆستایان كرد كە بە وێژدانێكی ئاسودەوە چاودێری هۆڵەكان بكەن بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن نمرەیەكی بەرز لەم وەرزەی خوێندن بەدەست بهێنین، لەلایەن خۆشیانەوە قوتابیان و مامۆستایانی سنوری هەرسێ پەروەردە دەست خۆشیان لە هەوڵەكانی بەرێوەبەری گشتی كرد بۆ ئەم بەدواداچوونە مەیدانیە.جێگای ئاماژە پێكردنە لە سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر 1900قواتبی بەشداری ئەزموونیەكانیان كردوە لە قۆنافی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لە بەشەكانی زانستی وپیشەیی ووێژەیی لە 30 هۆڵ تاقیكردنەوەكامن بەرێوە دەچێت لە كەشێكی ئارامدا.

Top