به‌وێنه: دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندین پارچه ئاسه‌واری سه‌رده‌می ساسانییه‌كان
ساڵح محه‌ممه‌د سه‌مین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان، به خه‌ندان_ی راگه‌یاند : له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاگادار كراینه‌وه به‌وه‌ی له كاتی كاركردنی لیژنه‌یه‌كی سه‌ر به مافه‌كانی مرۆڤ له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری خانه‌قین، كه به‌دوای گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا ده‌گه‌ڕان، چه‌ند پارچه ئاسه‌وارێك دۆزراوه‌ته‌وه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه راسته‌وخۆ لیژنه‌یان پێكهێناوه و ده‌ستیانكردووه به گه‌ڕان له‌و شوێنه‌دا، وتیشی : چه‌ند پارچه ئاسه‌وارێكی كۆن كه به پێی زانیاری و ئاماژه‌كان، مێژوویان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ساسانییه‌كان .
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه پارچه‌كان بریتین له گۆزه و به‌ردی عه‌قیق و جام و دراو و چه‌ند پارچه‌یه‌كی دیكه، وتیشی : دوو رۆژ له‌وشوێنه‌دا كارمان كرد، وده‌رئه‌كه‌وێت كه گۆڕێكی كۆن بێت، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌می بودجه كاركردنمان تیایدا راگرت تا ئه‌وكاته‌ی بودجه‌ی پێویستی بۆ دابین ده‌كه‌ین، هاوكات به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ئاسه‌وارانه‌وه كاركردنی لیژنه‌كه‌ی مافی مرۆڤیش راگیرا .



خه‌ندان
