پردێكی سەردەمی میرنیشینی سۆران دەتەقێنرێتەوە

پردێكی سەردەمی میرنیشینی سۆران دەتەقێنرێتەوە
لەگوندێكی ناحیەی سیدەكانی سەر بە شارۆچكەی سۆران ، پردێكی شوێنەواری مێژوویی لەڕێگەی (TNT) دەتەقێنرێتەوە.


عەبدولوەهاب سلێمان بەرێوەبەری شوێنەواری سۆران بە باس ی راگەیاند: ئەوپردە كەوتۆتە گوندی بەرمیزە لە دەشتی بەرازگر لە سنوری شارەدێی سیدەكان پردێكی شوێنەواریە و ئاسایی نیە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میر محەمەدی میرنیشینی سۆران ، ئەم پردە ناوی ( كۆچكازرارا ) مێژووی دروست كردنەكەی لە نێوان ساڵانی 1813 بۆ 1836 ی زاینی دەگەرێتەوە .

لە بارەی چۆنیەتی تەقاندنەوەی پردەكە عەبدولوەهاب سلێمان گووتی : زانیاری ئەوەمان پێگەیشتووە بە (TNT) تەقینراوەتەوە كە گوایە لەنێو پردەكە خەزێنەی تێدایە ، بەڵام ئەوە راست نەبووە كە لەیەكێك لەدینگەكانی خەزێنە هەبووبێت ئەوە بیانوو بووە بۆ ئەو كارە ناشرینە .

بەرێوەبەری شوێنەواری سۆران ئاماژەی بەوەش كرد لێكۆڵینەوەیان دەست پێ‌ كردووە لەسەر كردنی ئەوكارە و زیانەكانی.
گووتیشی : زانیاریمان پێگەیشتوە چەكدارانی PKK ئەم كارەیان كردووە ، ئەگەر سەدا سەد بۆمان دەركەوت ئەوان ئەم كارەیان كردووە ئەوە كۆنگۆەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدەین ، چونكە ئەگەر ئەوان ئەم كارەیان كردبێت ئەوە بۆ تێكدانی شوێنەوار و شارستانیەتی كورد بووە نەوەك گەران بەدوای ماددە.
باسی لەوەش كرد: هەركەس ئەم كارەی كردبێت دەدرێتە دادگا و بروسكەش دەكەین بۆهەموو حزبەكان بۆئەوەی هۆشداری بدەنە PKK ئەم كارانە دووبارە نەكەنەوە ، هەورەها ئەوە چەندین جارە لەم ماوەیە دەستدرێژی دەكرێتە سەر شوێنەواری ناوچەكە .
Top