پێشمەرگە کۆنترۆڵی رەبیعە دەکاتەوە
ئەم فەرماندەیەیی هێزەکانی پێشمەرگە، گوتی: چونکە رەبیعە خاکی کوردستانە و هێزی پێشمەرگەش ئەرکی پاراستنی هەموو ناوچەکانی کوردستانی لەسەر شانە، دوای پاشەکشەی هێزەکانی حکومەتی ناوەندندی لەبەرامبەر تیرۆریستاندا، هێزەکانی پێشمەرگە وەک پارێزەری خاکی کوردستان هێرشیان کردە سەر تیرۆریستان و لە رەبیعە راویان نان. ئێستا کۆنترۆڵی شارۆچکەکە لە دەست هێزی پێشمەرگە دایە.
