ئەنجومەنی دادوەری ئەنجامی تانەکانی ھەڵبژاردن رادەگەیەنێت

ئەنجومەنی دادوەری ئەنجامی تانەکانی ھەڵبژاردن رادەگەیەنێت
ئەنجومەنی دادوری رایدەگەیەنێت ئەنجامی ئەو ٢٩ تانەیە ئاشکرا دەکەن کە لە سەر ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دراون.



ئومێد موحسین گوتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری لەھەرێمی کوردستان رایگەیاند لەم ھەفتیە ئەنجامی ئەو تانانە ئاشکرا دەکەن کە لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان درابوون, ئەو کیانە سیاسییانەی بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رازی نەبوون، تانەیان لەلای دادگای پێداچوونەوە لە ئەنجامەکانداوە و دەستەیەکی دادوەریش بەدواداچوونی بۆ تانەکان کردوە و ئەوانیش بڕیاری خۆیان لە سەرئەنجامی تانەکان داوە و ئێمەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامەکان را دەگەیەنین.

موحسین ئاماژەی بە ژمارەی تانەکاندا و گوتی:٢٩ تانە لە ھەموو کوردستان لە سەر ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکا بووە، کە زۆرترینی لە سلێمانی بووە و کەمترینی لە دھۆک بووە.

گوتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری وردەکاری ئەنجامی تانەکانی ئاشکرا نەکرد، تەنھا گوتی: چاوەروان دەکرێت رۆژی دووشەمە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە بۆ رای گشتی بڵاو بکەینەوە، تانەکانی سەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش لای ئێمە نەبووە، بەڵکو لە دادگای فیدرالی تۆمارکراون.
Top