په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌رۆكى په‌رله‌مان و شاشه‌ی په‌رله‌مان ده‌شكێنێت
له دانیشتنى ئه‌مرۆى 30/6/2013ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر پرۆژه یاسایى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم گرژى له نێوان په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن و سه‌رۆكى په‌رله‌مان ڕوویدا، سه‌ره‌تاى گرژیه‌كه له‌لایه‌ن عه‌بدوڵڵای مه‌لا نورى په‌رله‌مانتارى گۆڕانه‌وه دروست بوو كه دهبهیهكى ئاوى راوه‌شاند بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان و دواتر په‌لامارى سه‌رۆكى پهرلهمانىدا به‌و هۆیه‌وه داتاشۆى پشت سه‌رۆكى په‌رله‌مان شكا و سه‌رجه‌م ئامێره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ده‌نگ له به‌رده‌م سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه تێكدران، دواتر پۆلیسى په‌رله‌مان ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌یان له هۆڵى په‌رله‌مان دوور خسته‌وه، له‌م باره‌وه فازڵ به‌شاره‌تى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له لیستى كوردستانى بۆKDP.info گوتى : به داخه‌وه به شێوه‌یه‌كى زۆر ناشایسته‌و دوور له ئه‌خلاقیه‌تى سیاسى چه‌ند په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن ده‌سدرێژیان كرده سه‌ر سه‌رۆكى په‌رله‌مان و به‌شێك له هۆڵى ناو په‌رله‌مانیان تێك‌شكاند له كاتێكدا ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونانه به‌شێكى بۆ مه‌رامى هه‌ڵبژاردنه.
هاوكات په‌رله‌مانتارى گۆڕان عه‌زیمه محه‌مه‌د هۆڵى په‌رله‌مانى جێهێشتوو له ده‌ره‌وه‌ى هۆڵ ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى كۆكردۆته‌وه به‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ڕێگا نادات بێته ژووره.
