نێچیرڤان بارزانی :نه‌وه‌ی نوێی كوردستان ده‌توانێت له گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات هوشیارمان بكاته‌وه
له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا که خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌که‌می عێڕاق و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیران وسه‌رۆک و مامۆستایانی زانکۆ و پارێزگاری سلێمانی و که‌سوکاری قوتابیان ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆک وه‌زیران له وته‌يه‌كدا ڕه‌وشی ژیانی خوێندنى له ساڵانی پێشتر و به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا به بیر قوتابیان هێنایه‌وه و گوتی: \"یه‌ك دوو نه‌وه پێش ئێمه كه‌سوكارمان خه‌ونیان ده‌بینی بتوانن خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو بكه‌ن. به‌شێكی كه‌م ده‌گه‌یشتنه پله‌ی خوێندنی كۆلیژ و زانكۆ. له‌و سه‌رده‌مدا ده‌بووایه بچنه شاری دوور، زۆر كه‌س له ژیاندا هه‌لی خوێندنیان بۆ نه‌ڕه‌خسا. ژماره‌یه‌كی دیاری كه‌سوكارمان ژیانیان ته‌رخان كرد بۆ دابینكردن و پاراستنی مافی خه‌ڵكی كوردستان له ڕێی خه‌باتی سیاسیی وپێشمه‌رگایه‌تیدا\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد كه: \""له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا نه‌وه‌ی ئێستا توانیویه‌تی خۆشی له به‌رهه‌می ڕه‌نجی نه‌وه‌كانی پێشوو ببینێت. ئێمه ئێستا له كوردستاندا بڕیار له‌سه‌ر گه‌لێك لایه‌نی ژیانی خۆمان ده‌ده‌ین، وه‌ك بواری سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاسایش و په‌روه‌رده‌دا\"".
نێچیرڤان بارزانی سه‌باره‌ت به پێگه‌یاندنی کادير و ئه‌رکی داهاتوو و به‌رپرسیارێتیان ڕوونی کرده‌وه: \""پێگه‌یاندنی كادير و كارمه‌ندی ئایینده به شه‌و و ڕۆژێك ئاماده نابن. ده‌زگه‌ی په‌روه‌رده و خۆێندنی باڵا ده‌بێت چه‌ندها ساڵ به‌رده‌وام كار بكات تا نه‌وه‌ی نوێ ئاماده بكات بۆ شێوازی به‌رپرسی و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی که گونجاو بێت له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستاماندا\"".
سه‌رۆک وه‌زیران هه‌روه‌ها ڕۆشنایی خسته سه‌ر ڕه‌وشی سیاسيی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان و ڕایگه‌یاند\"" \""ده‌بێت هه‌موومان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ین به‌رامبه‌ر ئایینده‌ی ووڵات و خه‌ڵكه‌كه‌مان. نابێت ڕێ به خۆمان بده‌ین گه‌مه‌ی سیاسی بكه‌ینه به‌ردی بناغه‌ی گشت هه‌ڵوێستێكمان بۆ له‌به‌رچاوخستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ده - پانزه ساڵی ڕابردوومان\"".
هه‌روا گوتى: \""نابێت ئێمه ڕێ به خۆمان بده‌ین گه‌له‌كه‌مان چه‌واشه بكه‌ین له‌به‌ر خاتری هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی سیاسیی كورتخایه‌ن\"".
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه \""حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌ر حكوومه‌تێكی دیكه، په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا وه‌ك وه‌ربه‌رهێنان ده‌بینێت، به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌یه‌كی مالیی گه‌وره بۆ دابینكردنی ئایینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ووڵاته؛ ئه‌ركی سه‌ره‌كیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌موو لایه‌ك به‌رپرسن له چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی ئه‌و سه‌رمایه‌يه\"".
هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند كه \""ده‌بێت وه‌زیر، فه‌رمانبه‌ر، كارمه‌ند، مامۆستا، پسپۆڕ، پڕۆفیسۆر، قوتابی و خوێندكار خۆیان به به‌رپرس بزانن به‌رامبه‌ر ئه‌و وه‌به‌رهێنانه، ئه‌و وه‌به‌رهێنانه نیشتمانییه‌ی كه زۆر زه‌حمه‌تی بۆ ده‌كێشرێ هه‌تا ده‌گاته ده‌ست و جێبه‌جێ ده‌بێت. ده‌بێت هه‌موو پێكه‌وه هه‌وڵ بده‌ین نه كات و نه پاره‌ی سه‌رفكراو له‌و بواره گرنگه‌دا به‌فیڕۆ نه‌چێت. من دڵنیام له‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك له ئێوه ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆی به‌كار ده‌هێنێت بۆ سه‌رخستنی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا\"".
نێچیرڤان بارزانی بۆ ده‌رچووان ڕوونی کرده‌وه که: \""ده‌بێت نه‌وه‌ی پێگه‌یشتووی نوێ فێرمان بكه‌ن چۆن بتوانین خۆمان بپارێزین له ناكۆكیه‌ك که له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێنه‌گیشتن و ترس دروست بووبێت. ده‌بێت له ڕێى خوێندن و زانستی نوێوه یارمه‌تیی گشت لایه‌كمان بده‌ن بیر و بۆچوونی خۆمان ڕوون بكه‌ینه‌وه بۆ یه‌كتر، ڕێ بۆ خه‌ڵك خۆش بكه‌ن لێبوورده‌یی و سنگفراوانی بكه‌نه به‌شێك له ژیانیان\"".
هه‌روه‌ها به خوێندكارانی ڕاگه‌یاند كه \""ئه‌وان ده‌توانن ببنه نموونه‌ی زیندووی یه‌كتر په‌سه‌ندكردن، نه‌هێشتنی سنووری كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و ئایدیۆلۆژی له‌ناو خه‌ڵكی كوردستاندا\"".
سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و ڕاستییه‌شی بۆ قوتابیان و ئاماده‌بووان دووپات كرده‌وه كه كوردستان به‌ره‌و گه‌شكردنێكی زۆر جیاوازتر له جاران ده‌چێت و گوتى: \""قۆناغی ئێستا و ئایینده‌مان كاديری زانستی، ته‌كنیكی و بیرۆكراتی جیاواز له جارانی پێویسته، نه‌وه‌ی نوێ پێویسته به دید و بۆچوونێكی نوێ ڕووبه‌ڕووی داواكاریی ئێستامان بێته‌وه، نه‌ك به بیر و هه‌ڵسوكه‌وتێك ببێته ڕێگر له گۆڕانكاریی ئیجابیی كۆمه‌ڵگاماندا\"".
له كۆتاييشدا سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی مامۆستایان كرد كه ماندوو بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه خۆشه ببینن وهیوای خۆشی و سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ هه‌مووان خواست.
"
