29 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بارەی ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری عامودا لە رۆژائاوای کوردستان نیگەرانە و هیواخوازە هەرچی زوتر هەموو لایەک کۆتایی بە کێشە و ناکۆکییەکان بهێنن. هەڵوێستی خۆمان دوپات دەکەینەوە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک بۆ چارەسەری کێشەکان، پەنا بۆ چەک ببردرێت و دەبێت لە ڕێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن کۆتایی بە گرفتەکان بهێندرێت. دەبێ هەموو لایەنە کوردستانییەکان بە ڕۆحێکی بەرپرسیارانەوە خوێنڕشتنی کورد بە دەستی کورد حەرام بکەن و نابێت لە هیچ دۆخیکدا ڕێگا بدەن لە ڕێی چەک و هێزەوە ناکۆکییەکان یەکلایی بکەنەوە.
دکتۆر ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
29ـی 6ـی 2013