ده‌قى وتارى نێچيرڤان بارزانى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كه‌مپى نوێى زانكۆى سلێماني
ڕۆژتان باش، هه‌موو لايه‌كتان به‌خێر بێن، به‌سه‌ر چاو..
به‌خێرهاتنى هێرۆخان ده‌كه‌م، بۆ ته‌شريفهێنانى بۆ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، هه‌روه‌ها به گه‌رمى به‌خێرهاتنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان د. ئه‌رسه‌لان باييز ده‌كه‌ين، هه‌موو لايه‌ك به‌خێر بێن.
ئه‌م به‌يانييه هه‌موومان پێكه‌وه به خۆشحاڵى و كامه‌رانييه‌كى زۆره‌وه، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى يه‌كێك له‌و پڕۆژه زۆر گرنگانه ده‌كه‌ين كه بايه‌خ و گرنگيدانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به گه‌نجان و دابينكردنى زه‌مينه‌ى له‌بار و گونجاو بۆ خوێندن و فێركردن و پێگه‌يانديان؛ نيشان ده‌دات و ده‌سه‌لمێنێت.
كردنه‌وه‌ى كه‌مپى تازه‌ى زانكۆى سلێمانى؛ به كه‌متر له هه‌فته‌يه‌ك دواى واژۆكردنى گرێبه‌ستى ديزاينى كه‌مپى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين له هه‌ولێر، واته دوو چالاكيى ديار و به‌رچاو له بوارى فێركردن و پێگه‌ياندنى زانكۆيى له ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كدا، ئاماژه و نيشانه‌يه‌كى ڕوونى سياسه‌تى بايه‌خدانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه به توێژى گه‌نج و خوێندكار؛ كه هيواى دواڕۆژ و سه‌ركرده و ڕێبه‌رى داهاتووى گه‌ل و ووڵاته‌كه‌مانه. هه‌روه‌ها گه‌واهيى خه‌مخۆرى و په‌رۆشيى حكوومه‌تى كوردستانه بۆ پێشخستنى ئاستى په‌روه‌رده و فێركردن و پێگه‌ياندنى كچان و كوڕانى كوردستان و دابينكردنى هه‌موو پێداويستييه‌كان بۆ گه‌يشتن به‌و ئامانجه.
قه‌باره‌ى گه‌وره‌ى تێچووى ئه‌م پڕۆژيه و چه‌ندين پڕۆژه‌ى ديكه‌ى له‌م بواره‌دا، له لايه‌ك قه‌باره‌ى بايه‌خ و گرنگيى ئه‌م كه‌رته له به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌خاته ڕوو، له لايه‌كى ديكه‌شه‌وه جددييه‌تى حكوومه‌ت له ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردنى ئه‌و په‌يمان و به‌ڵێنانه دووپات ده‌كاته‌وه كه به هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستانى داوه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌يمانانه‌ى داويه‌تى؛ جێبه‌جێيان بكات.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى وا گه‌وره‌ى زانستى و شارستانى و مۆدێرن و پێشكه‌وتوو، ده‌يه‌وێ بۆ گه‌نجان و نه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ و خاوه‌نه‌كانى داهاتووى ئه‌م ووڵاته دووپات بكاته‌وه كه به‌ها و نرخ و گرنگيى ئه‌وان بۆ ئه‌مڕۆ و دواڕۆژى گه‌ل و ووڵاته‌كه‌مان له‌به‌ر چاويه‌تى و ئه‌و بايه‌خه ده‌زانێ، هه‌روه‌ها دڵنياشيان بكاته‌وه كه هه‌رچى پێويست بێت بۆ دابينكردنى ژينگه‌يه‌كى ته‌ندروست و له‌بار بۆ فێركردن و پێگه‌ياندن و گه‌ياندنيان به ئاستى هاوته‌مه‌ن و هاوپۆلانيان له باش‌ترين زانكۆكانى جيهان، درێغى ناكات و هه‌موو پێداويستييه‌كانى خوێندێكى هاوچه‌رخ كه له ئاستى ستاندارده جيهانييه‌كاند بێت، هه‌وڵ ده‌دات دابينى بكات.
به‌ڕێزان..
بێگومان گه‌يشتن به ئامانجێكى وا، هه‌ر ته‌نيا به دروستكردن و بيناكردنى باڵه‌خانه و ته‌لار و بيناى مۆدێرن و سه‌رده‌ميانه‌ى كۆلێژ و زانكۆكان نابێت، به‌ڵكوو ده‌بێ له ڕووى پلان و به‌رنامه و پڕۆگرامى خوێندن و فێركردنيشه‌وه، پێداچوونه‌وه و چاككردن و چاكسازيى ته‌واو و هه‌مه‌لايه‌نه بكرێت و پرۆگرامه‌كانى خوێندن و فێركردن هه‌ر له قۆناغه‌كانى خوێندنى سه‌ره‌تاييه‌وه تا دوايين قۆناغه‌كانى خوێندنى زانكۆ، بۆ ئاستى باش‌ترين به‌رنامه و پرۆگرامه‌كانى خوێندن له باش‌ترين قوتابخانه و زانكۆكانى جيهان به‌رز بكرێته‌وه. چونكه پێشكه‌وتنى ڕاسته‌قينه له خوێندن و فێركردنى ئاستى باڵا و كواليتيى به‌رزى په‌روه‌رده و خوێندنى زانكۆدايه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پلان و به‌رنامه‌يه‌كى تۆكمه‌ى هه‌يه و زۆر به جددى هه‌وڵ ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنى.
بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين به باش‌ترين شێوه و به چاكترين ڕێگا، ده‌وڵه‌مه‌ندى و سامانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان؛ له‌پێناو خۆشگوزرانى و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن و دابينكردنى دواڕۆژێكى گه‌ش و ڕووناك بۆ ته‌واوى گه‌ل و ووڵاته‌كه‌مان به‌كار بهێنن، بێگومان ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى گرنگى به خوێندن و زانست و فێربوون بده‌ين و هه‌موو ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نجانى كوردستان بڕه‌خسێنين تا بتوانن ئاستێكى به‌رزى زانستى و پێگه‌يشتن و په‌يداكردنى شاره‌زايى و پسپۆڕى له هه‌موو بواره‌كانى ژياندا به‌ده‌ست بهێنن. هه‌ڵبه‌ته كليلى ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ش ته‌نها په‌روه‌رده و خوێندن و فێركردنه، ئه‌ويش له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كى پێشكه‌وتووى زانستى. ئه‌وه‌ى كه ئه‌مڕۆش لێره به‌ئه‌نجام گه‌يشتووه و پێكه‌وه ئه‌م ناوه‌نده پێشكه‌وتووه‌ى زانست له شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى ده‌كه‌ينه‌وه، ته‌نها يه‌كێكه له هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دابينكردنى ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ كچان و كوڕانى ئازيزمان له كوردستان.
له كۆتاييدا، ده‌مه‌وێ پڕ به دڵ سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه بكه‌م كه له جێبه‌جێكردن و ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌يه و ئه‌م خزمه‌ته گه‌وره‌يه‌دا ئه‌ركيان كێشا و ماندوو بوون. به تايبه‌تيش سوپاسى تايبه‌تى بۆردى سه‌رپه‌رشتيى پڕۆژه‌كه كه به سه‌رۆكايه‌تيى وه‌زيرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێز كامه‌ران ئه‌حمه‌د ده‌كه‌م؛ كه زه‌حمه‌تى زۆريان كێشا و به‌رگه‌ى چه‌ندين كێشه‌يان گرت و كۆڵيان نه‌دا، تا پرۆژه‌كه‌يان به شێوه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتووانه گه‌يانده ئه‌مڕۆ. سوپاسى يه‌كه به‌يه‌كه‌ى ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. ده‌ستخۆشييان لێ ده‌كه‌م و هيوادارم نموونه‌يان هه‌ر زۆر بێت. سوپاس و ده‌ستخۆشى له لايه‌نى جێبه‌جێكارى ئه‌م پرۆژه‌يه ده‌كه‌م كه كارێكى زۆر ڕێك‌وپێك و به ئاست و كواليتيه‌كى به‌رزيان پێشكه‌ش كردووه، ده‌ستخۆشييان لێ ده‌كه‌م و سوپاسيان ده‌كه‌م.
پيرۆزبايى گه‌رميش له خه‌ڵكى شارى سلێمانى به تايبه‌تى و هه‌موو كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م ناوه‌نده گرنگ و بايه‌خداره‌ى زانست و فێربوون كه ده‌بێته ماڵى دووه‌مى كچان و كوڕانيان و تيايدا وانه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستن و گه‌شه‌پێدان و خزمه‌تكردنى ووڵاته‌كه‌يان فێر ده‌بن و ده‌بنه ڕێبه‌ر و پێشه‌نگى دواڕۆژى گه‌له‌كه‌مان. سلێمانى شايسته و شايانى هه‌موو خزمه‌تێكه و ڕه‌نج و به‌رخودان و مێژووى شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، جێى شانازيى هه‌موو كوردستانه و هه‌رچى بۆ ئه‌م شاره و بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره تێكۆشه‌ره به‌گشتى بكرێت، هێشتا ناگاته دڵۆپێكى ده‌رياى قوربانييه‌كانى له‌پێناو ئازادى و به‌رخودان و خه‌باتى كوردستاندا.
به گه‌رمى و له ناخى دڵمه‌وه پيرۆزبايى له مامۆستايانى زانكۆ و خوێندكار و قوتابيانى خۆشه‌ويست ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها پێان ده‌ڵێم: كه ئێوه نه‌خشى دواڕۆژى ئه‌م ووڵاته داده‌ڕێژن و لێره‌وه به‌ره‌و قۆناغ و ڕۆژگارێكى تازه هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌م ناوه‌نده زانستيه و هاوشێوه‌كانى كه له به‌رنامه و پلانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌يه له كاروانى درێژى زانست و فێربووندا هاوكار و يارمه‌تيده‌رتان بێت و زه‌مينه و ده‌رفه‌تى باشترتان بۆ بڕه‌خسێنێت. بۆيه هيوادارم ئێوه‌ش ده‌ست به خوێندن و فێربوونه‌وه بگرن و دڵنياتان ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌رچى له تواناى حكوومه‌تدا بێت بۆ هاوكارى و پشتگيريتان هه‌رگيز درێغى ناكات.
هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن و ده‌مه‌وێ زانكۆى سلێمانيش دڵنيا بكه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و داواكارييه‌ى كه هه‌يانبووه ئێمه وه‌كوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به شانازييه‌وه جێبه‌جێيان ده‌كه‌ين و خۆشحاڵ ده‌بين كه فه‌يزه‌كانى ديكه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌يه‌ش جێبه‌جێ بكرێن.
هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن، به‌خێر بێن به‌سه‌ر چاو.
زۆر سوپاس.
