لە سەعدییە پۆلیسێكی کورد تیرۆر كرا
بەرێوەبەری شارەدێی سەعدییە، ئەحمەد سامر زەرگوشی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: شەوی رابردوو، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو دەستدرێژی گولـلەیان لە پۆلسێكی فیدراڵی كرد و دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.
ئەحمەد سامر زەرگوشی گوتی: لە دوای رووداوەكە چەكدارەكان هەڵهاتوون.
رونیشكردەوە، ئەو پۆلیسە لە هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی دەوامی دەكرد و بە رەگەز كوردە.
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی كەلار بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: تەرمی ئەو پۆلیسە هێنراوەتەوە نەخۆشخانەكەیان كە شوێنەواری گولـلەیەكی بەسەر لەشییەوە بووە و دوای شیكاری پزیشكی رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە.
