سەرۆک بارزانی گەیشتە پاریس و سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە پێشوازیی دەکات
بە گوێرەی سەرچاوەی هەواڵمان، لە دیداری نێوان فرانسۆ هۆلاند سەرۆک کۆماری فەرەنسا و مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا، باس لە پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و چەند پرسێکی ناوچەکە دەکرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ١٩/٦/٢٠١٣ بۆ بەشداریی لە کۆربەندی سانت پتروسبۆرگی ئابووری نیودەولەتی لە روسیا، سەردانەکەی بۆ دەرەوەی وڵات دەست پێکرد.
پێشتریش لە سالی ٢٠١٠دا، سەرۆکی پێشووی فەرەنسا، نیکۆلا سارکۆزیی لە کۆشکی کۆماریی ئێلیزێ، پێشوازیی لە سەرۆک مەسعوود بارزانی کردبوو.
