پەیامی ماته‌مینی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی ناسراوی کوردستان نادر هەورامی
کۆچکردنی برا و دۆستی دێرینم کاک نادر هەورامی زۆر خەمباری کردم و زەحمەتە بە چەند دێڕێک بتوانم پێناسەی ئەو مرۆڤە جوامێر و ئازایە بکەم.
كاك نادر هەورامی ئەو پێشمەرگە و تێکۆشەرە بوو کە هەرچی خەسڵەتی چاکە لەودا کۆببوونەوە، ئەو مرۆڤێکی نیشتیمانپەروەر، دڵسۆز، دیندار، وەفادار، کۆڵنەدەر، مەرد و نەترس بوو و لە هەر پلە و پایەیەکدا بووبێت جێدەستی دیار بوو و له ده‌ستدانیشی بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سەرەتا سه‌ره‌خۆشی له خۆم دەکەم و هاوخەمیی خۆم بۆ خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ی و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی ئه‌م تێكۆشه‌ره گه‌وره‌یه دەردەبڕم و له خوای گه‌وره داواكارم سه‌بووریی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌كمان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
27ـی 6ـی 2013
