رووداوێكی هاتووچۆ دوو ئافرەت دەبنە قوربانی

رووداوێكی هاتووچۆ دوو ئافرەت دەبنە قوربانی
27 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- كەمێك بەر لە ئێستا لە رووداوێكی هاتووچۆدا بەهۆی تیژڕۆیی شۆفێرێك لە گەڕەكی شارەوانی چوار ئۆتۆمبێل بەیەكیاندا.

پەیامنێری گوڵان میدیا كە لەشوێنی رووداوەكە ئامادە بوو رایگەیاند: لە فولكەی شارەوانی لەشاری هەولێر، بەهۆی تیژڕۆیی ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا رەنگی رەش، كە سەرپێچی رێساكانی هاتوچۆی كردبوو لە گڵۆپی سووری دابوو، خۆی دا بە ئۆتۆمبێلێكی كیا ریو كە خاوەنەكەی ئافرەتێك بوو، پاشان خۆیدا بە ئۆتۆمبێلێكی دی كە راوەستابوو لە بەردەم قوتابخانەی ماجیدی كە ئەویش شۆفێرەكەی هەر ئافرەت بووە، بەوەش ئۆتۆمبێلەكە نەوەستا و خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی ئەڤیۆ، دواجار بە عەمودێكی سەر شەقامەكە راوەستا.

پەیامنێرەكەی گوڵان گوتیشی: تا ئێستا ئەوەی زانرابێت، 3 قوربانی لێ كەوتووەتەوە، شۆفێری كیا ریۆ كە ئافرەتە، بەسەختی بریندارە و هەر چوار ئۆپۆمبێلەكەش تێكشكاون.

چاوەڕوانی وردەكاری زیاتر بن
Top