نێچیرڤان بارزانی به‌ردی بناغه‌ی دوو نه‌خۆشخانه له دهۆك و شێلادزێ داده‌نێت
ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه به شێوازێكی مۆدێرن و له‌سه‌ر پێشكه‌وتووترین دیزاینه‌كانی سه‌رده‌م نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه، بڕی 62 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه و له ماوه‌ی دوو ساڵ و نیودا ته‌واو ده‌بێت كه له 300 قه‌ره‌وێڵه و هۆڵی منداڵبوون و چه‌ندین هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری و چاودێریی وورد و تاقیگه و چه‌ندین شوێنی مانه‌وه و خه‌واندنی منداڵان، پێك دێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش نێچیرڤان بارزانی له كۆمه‌ڵگه‌ی شێلادزێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی؛ به ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی ته‌ندروستی و پلاندانان و سامانه سروشتییه‌كان و پارێزگاری دهۆك و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئیداری و خه‌ڵكی ناوچه‌كه؛ به‌ردی بناغه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی 100 قه‌ره‌وێڵه‌یی دانا كه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری نۆزده هه‌زار و پێنجسه‌د مه‌تری چوارگۆشه دروست ده‌كرێت و بڕی 45 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه. ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كه له ماوه‌ی دوو ساڵ و نیودا ته‌واو ده‌بێت، به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و به پێی ستاندارده جیهانییه‌كان دیزاینی بۆ كراوه.
له ووتهیهكیشدا كه به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌شی كرد؛ نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزباییكردن له خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ئاماژه‌ی به ڕۆڵی دیاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه له شۆڕشه‌كانی كوردستاندا كرد و گوتی: دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووهه‌فته له‌مه‌وبه‌رمان له‌گه‌ڵ قایمقام و ئیداره‌ی ناوچه‌ی ئامێدی؛ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌م ناوچه‌یه دراوه، كه له ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوودا ده‌كه‌ونه واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری ته‌ندروستیدا كرد و گوتی: \"حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی گرنگی داوه‌ته بواری ته‌ندروستی و مكوڕییهكی ته‌واو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی به شێوه‌یه‌كی گشتی له كوردستان چاك بكه‌ین و وای لێ بكه‌ین بتوانێت زیاتر و باشتر خزمه‌تی هاووڵاتیانمان له كوردستان بكات. هیوام وایه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ش ببێته به‌شێك له‌و خزمه‌ته‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خزمه‌تكار و خه‌مخۆری گه‌له‌كه‌ی؛ پێشكه‌شی ده‌كات\"".
سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه خزمه‌تێكی زۆری كردووه، بۆیه هه‌رچی خزمه‌تیان بكرێت هه‌ر كه‌مه و دڵنیاشی كردنه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌بات و ماندبوونی ئه‌وانی له‌به‌ر چاوه و هیچ درێغی له خزمه‌تكردنی ناوچه‌كه‌یان ناكات.
نێچیرڤان بارزانی ڕوونی كرده‌وه كه حكوومه‌ت ئاگاداری بێبه‌شیی ناوچهیهكهیه و ڕایگه‌یاند: \""به‌داخه‌وه گوندهكانتان ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، له‌به‌ر هه‌ندێ هۆ كه نامه‌وێ لێره زۆر باسی وورده‌كارییه‌كانی بكه‌م، بۆ نموونه له‌به‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه له ڕابردوودا له ناوچه سنووریه‌كان هه‌بوون، زۆربه‌ی گونده‌كان ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه بێكارییه‌كی زۆری گه‌نجان له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی ناوچه‌كه هه‌یه، له‌وانه‌یه كار و خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ك پێویست نه‌بوون، ئێمه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ئه‌مانه ئاگادارین\"".
سه‌رۆك وه‌زیران به خه‌ڵكی ناوچه‌ی گوت كه حكوومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه هه‌ندێ خزمه‌تگوزاری و ده‌رفه‌تی كار بگه‌یه‌نێته ناوچه‌كه و له‌مباره‌یه‌وه گوتی: \""ده‌مانه‌وێ بایه‌خێكی تایبه‌ت به كار و خزمه‌تگوزاریه‌كانی ناوچه‌كه بده‌ین، یه‌كێك له‌و شتانه ئه‌وه‌یه كه نیازمان وایه وه‌ك حكوومه‌ت زیاتر هانی وه‌به‌رهێنان بده‌ین، سه‌رمایه‌داران به تایبه‌تی له دهۆك و زاخۆ و ئه‌م ناوچه‌یه و شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش هان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر وه‌به‌رهێنان له هه‌ندێ ناوچه‌ی وه‌ك ئامێدی و گه‌رمیان بكه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش هاوكاریی زیاتری هه‌ر كه‌سێك بكه‌ین كه بیه‌وێت وه‌به‌رهێنان له‌م ناوچانه‌دا بكات\"". هه‌روه‌ها هیوای خواست كه بتوانن له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ندێ له سه‌رمایه‌داران هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ پڕۆژه‌ی جددیی وه‌به‌رهێنان له‌م سنووره ئه‌نجام بده‌ن.
"
