ژنه كوردێك له نه‌رویج كوژرا
هه‌ڵاڵه خەڵکی شاری سەردەشتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ماوەی ١٠ ساڵە لە وڵاتی نه‌رویج نیشتەجێیە و دایکی دوو منداڵە، داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی كردووه، کە خزمی خۆشیەتی دەکات، بەڵام شەوی دووشه‌ممه‌ی رابردوو مێرده‌كه‌ی لەنێو خه‌ودا ژنی خۆی كوشتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌و ژنه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، مستەفا خزری کاتێک هاوسەرەکەی خۆی كوشتووه، خۆی ڕادەستی پۆلیسی نه‌رویج كردووه‌ته‌وه.
له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ندین كه‌یسی تری كوشتنی ژنان و كچانی كورد له هه‌ردوو وڵاتی سوید و نه‌رویج له میدیاكانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و خه‌ریكه به‌م دواییه نه‌ته‌وه‌ی كورد ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ژنكوژی بدرێتێ.
-باس
