نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی لیستی پارتی و سەرۆکی هەڵمەتی هەڵبژاردن دەبێت
بە گوتەی سەرچاوەكەی \"باس\""، بە هۆی ئەوەی بەشێک لە ڕێوشوێنەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش بۆ چاپكردنی لیستی حیزب و كاندیدەكان گوڕانكاریی بەسەردا دێت، ئەمەیش وا دەكات بۆ ماوەی مانگێك هەڵبژاردن دوا بكەوێت.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی سەرچاوە تایبەتەکانی باس، پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان به لیستی جیا و به به‌هێزترین كاندیده‌وه، به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی، دەچێتە كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی باس له دیاریكردنی میكانیزمی كاندیده‌كانی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان كراوه و تێیدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه له خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌بێت پارتی كاندیدی پسپۆڕی بۆ هه‌موو لێژنه‌كانی په‌رله‌مان هه‌بێت و كاندیده‌كانیش كه‌سایه‌تیی به‌هێز و لێهاتوو بن، تاوه‌كو بتوانن ئه‌و ململانێ سیاسییه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌یه، بۆ ناوخۆی په‌رله‌مانی بگوازنه‌وه، بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتری لیسته‌كه‌ش سه‌رۆكایه‌تیی لیسته‌كه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانییه‌وه ده‌كرێ.
هه‌مان سه‌رچاوه روونی كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر هه‌یه چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیار و به‌هێزی حزبه‌كه، كه ره‌نگه چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی حزبه‌كه‌ش له‌و لیسته‌دا بن.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، عه‌لی حوسێن رایگه‌یاند، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه لیسته‌كه نیمچه كراوه‌یه، پارتی كاندیدی به‌هێز و پسپۆڕ و شاره‌زا به‌پێی پێویستی لێژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری ده‌كات.
گوتیشی: جگه له‌وه‌ش پارتی ره‌چاوی رێژه‌ی ئافره‌ت و هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و راوێژی زۆر له‌سه‌ر كه‌سه‌كان ده‌كات، تاوه‌كو له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتییه‌وه كه‌سه‌كه قبوڵكراو بێت.
له‌باره‌ی سه‌رۆكی لیسته‌كه‌شه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا پێش 30 ئه‌م مانگه سه‌رۆكی لیسته‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن."
