لیژنەی نووسینەوەی دەستور پشتیوانی خۆی بۆ ھەوڵەکانی پەرلەمان لە بارەی دەستور دەربڕی
تارق جەوھەر سارمەمی گوتیشی: ھەر لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پێشنیار و تێبینی لە بارەی پڕۆژە یاسای دەستور لەم قۆناغەدا خرایە روو، بەڵام ھەموویان کۆک بوون لەسەر ھەبوونی سازانی نیشتیمانی لە بارەی دەستور.
سارمەمی رونیشیکردهوە، لەو کۆبوونەوەیە ھەردوو لایەن جەختیان کردهوە، کە پێویستە ھەموولایەنەکان بەرژەوەندی کورد بخەنە سەرووی بەرژەوەندی حزبیەوە .
ناوبراو راشیگەیاند: لیژنەی نووسینەوەی دەستور پشتیوانی خۆی بۆ ھەوڵەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەربڕی، بۆ ئەوەی بتوانن بۆچوونی لایەنەکان لە یەک نزیک بکەنەوە بۆ ئەوەی بگەن بە تەوافقێکی نیشتیمانی لە بارەی دەستور.
