پارتی کرێکارانی کوردستان داواکاری سیاسی ھەیە

پارتی کرێکارانی کوردستان داواکاری سیاسی ھەیە
جێگری سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی گولتان کیشناک دەڵێت پێویستە رێگە بە عەبدوڵا ئۆجەلان بدرێت بۆ ئەوەی رۆڵی ھەبێت لەپرۆسەی خەباتی دیموکراسی بۆ تەواکردنی گفتوگۆکانی ئاشتی کە لەگەڵ حکومەتی تورکیا دەستی پێکردووە.

لەمیانەی بەشداریکردنی لە ئاھەنگی کردنەوەی یەکەم زانکۆی کوردی, گولتان کیشناک داوای کرد حوکمی ئۆجەلان لە ھەتاھەتایی بگۆردرێت بۆ دەست بەسەربوون لەماڵەوە و دواتر ئازاد بکرێت و رێگەی پێبدرێت بەشداری لەچالاکی سیاسی بکات , ھەرچەندە یاسای تورکیا رێگە بەو کارە نادات.
کوشناک راشیگەیاند: ئەگەر ھەنگاوی گەروەمان نا لە گفتوگۆکان و توانیمان بنەماکانی ئاشتی و دیموکراسی بچەسپێنین و وڵات بەرەو کەشێکی ئارام ھەنگاوی نا , ئەو کات پارتی کرێکارانی کوردستان دێتە نێو کاری سیاسی وەک ھەموو پارتەکانی دیکەی وڵات بەپێی یاسا کارەکانی دەکات.

رای گشتی تورکیا بەگومانەوە دەروانێـتە ئەو ھەنگاوە لەوەتەی گفتوگۆکانی ئاشتی دەستیپێکردووە , چونکە ترسیان لەوە ھەیە پارتی کرێکاران ئەو ماوەیەی گفتوگۆکان بقۆزیتەوە بۆ خۆ بەھێزکردنەوە دواتر شێوەیەکی شەرعیبوون بەخۆ ی بدات و بەپێی راپۆرتەکان لەوەتەی گفتوگۆکان دەستیپێکردووە ئەندامانی پارتی کرێکاران روو لەزیادبوونە بەپێچەوانەی پێشبینەکان کە وای نیشان دەدان ژمارەیان روو لەکەمی بێت .
Top