رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه
لەڕوونکردنەوەکەدا هاتووە:\"كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌شاری هه‌ڵه‌بجه باسی له‌دامه‌زراندنی ده‌رچوانی په‌یمانگا ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت و ده‌رچوانی كۆلیژی شه‌ریعه له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كردووه.
له‌و وتاره‌دا، وه‌زیری ئه‌وقاف داوای له‌و به‌رێزانه كردووه به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی داواكاری دامه‌زراندن سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌وقاف بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و به‌رێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تمان دابمه‌زرێن چه‌ند كه‌سن و ئاماده‌ن له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كانی كوردستان وه‌ك پێشنوێژ و ناونیشانی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ بروانامه‌كه‌یان له‌مزگه‌وته‌كانی كوردستان دابمه‌زرێن نه‌ك وه‌كو فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا له‌قوتابخانه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف.
لەڕوونکردنەوەکەدا ئاگاداری ئه‌و کەسانە کراوەتەوە كه داواکاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ داواكاری دامه‌زراندن، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش بده‌ن كه له‌كاتی دامه‌زراندن له‌مزگه‌وته‌كانی كوردستان ده‌ستبه‌كارده‌بن. هه‌ر كاتێكیش دامه‌زراندن كرایه‌وه له‌ورده‌كاری زیاتر ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف
"
