زانكۆی سۆران و زانكۆی لیستەری بەریتانی رێكەوتنێك ئیمزا دەكەن

زانكۆی سۆران و زانكۆی لیستەری بەریتانی رێكەوتنێك ئیمزا دەكەن
لە درێژەی هەنگاوەكانی بۆ پەرەپێدانی بواری زانستی و ئەكادیمی زانكۆی سۆران بە فەرمی رێكەوتنی هاوكاری ئەكادیمی لەگەڵ زانكۆی لیستەری بەریتانی ئیمزا كرد.
بە پێی ناوەڕۆكی رێكەوتنەكە چەندین بواری لە خۆ دەگرێت كە گرنگترینیان بریتین لە دامەزراندنی سەنتەرێكی توێژینەوەی زانستی نێودەوڵەتی لە سۆران بە سەرپەرشتی راستەوخۆی زانكۆی لیستەر و كردنەوەی دەرگا بە رووی مامۆستایانی لیستەر بۆ وتنەوەی وانە لە سۆران و پێدانی دەرفەت بە مامۆستایانی سۆران بۆ مەشق كردن و پەرەپێدانی توانستە ئەكادیمییەكانیان و ئەنجامدانی توێژینەوە هاوبەش لەگەڵ هاوتا بەریتانییەكانیان.
Top