ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه‌ره‌سته‌و پێداویستی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه دابین ده‌كات
رۆژی 20/6/2013 له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و به ئاماده‌بوونی كارمه‌ندان و تیمی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه، كۆی ئه‌و یارمه‌تی و هاوكارییه ته‌ندروستییانه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گه‌یاندبویه ئه‌و شاره، به‌خشرایه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، كه‌ره‌سته‌كانیش خۆیان له چه‌ندین جۆری وه‌ك (نه‌قاله، دۆشه‌ك و ده‌ستكێش و سۆنده‌و ده‌مامك و سه‌دریه‌و سرنج و كورسی نه‌خۆش و عاره‌بانه‌ی ویل چه‌رخ و چه‌ندین پێداویستی دیكه‌ی ته‌ندروستی بوون).
له‌و باره‌یه‌وه شێخ عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له وته‌یه‌كیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری رانیه، رایگه‌یاند: وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌بێ جیاوازیی هه‌وڵمانداوه له چه‌ندین رووه‌وه خزمه‌تی هاووڵاتیانی كوردستان بكه‌ین، له‌ئێستاشدا شان به‌شانی هاوكاریكردنی خێزانه ئاواره‌كان و چه‌ندین بواری دیكه‌ی خێرخوازیی، ده‌مانه‌وێ كه‌لێنێكی بچووكی بواری ته‌ندروستی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به‌دابینكردنی پێداویستی و كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستی پڕ بكه‌ینه‌وه. سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر دابینكردن و هاوكاریكردنی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی كه له‌ڕووی پێداویستیه‌كانه‌وه كه‌موكوڕییان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێ به‌هه‌وڵی جیدی هه‌موو لایه‌ك ئه‌و بۆشاییانه پڕ بكه‌ینه‌وه كه له‌و بنكه ته‌ندروستیانه‌دا دروست ده‌بن
