لە دووزخورماتوو هاووڵاتیانی توركمان لە خۆپێشاندانێکدا رێگای سەرەكیی ناوچەكەیان داخست

لە دووزخورماتوو هاووڵاتیانی توركمان لە خۆپێشاندانێکدا رێگای سەرەكیی ناوچەكەیان داخست
-پاش ئەوەی بەیانی ئەڕۆ، بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو لە نێو گەرەكێكی توركمان نیشینی شارۆچكەی دووزخورماتوو 29 هاووڵاتی كوژران و برینداربوون، ئێستا هاووڵاتیانی بە ڕەگەز توركمانی ناوچەكە دەستیان بە خۆپێشاندان کردووە و رێگای سەرەكی ناوچەكەیان داخستووە.
سەرچاوەیەكی ئەمنیی بەرپرس، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: پاش ئەو دوو تەقینەوەیە، هاووڵاتیانی توركمانی ناوچەكە خۆپیشاندانیان سازداوە و هەر ئێستا رێگای سەرەكیی نێوان دووزخورماتوو – بەغدایان داخستووە.
سەرچاوەکە، گوتی: ئەم هاووڵاتیانە دەڵێن تاوەكو سەروماڵیان نەپارێرێت و سەقامگیری بۆ ناوچەكانیان دابین نەكرێت، لە خۆپیشاندانەكانیان بەردەوام دەبن.
بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەکە، هێزێكی ئەمنیی زۆر لە دەوروبەری خۆپیشاندەران بڵاوکراونەتەوە و خۆپیشاندانیش بەردەوامە.
لە ماوەی رابردوودا چەندین تەقینەوە دژ بە هاووڵاَتیان توركمانی دانیشتووی دووزخورماتوو ئەنجامدراوە و بەم‌هۆیەشەوە دەیان هاووڵاتی كوژران و برینداربوون و زۆربوونی رێژەی تەقینەوەكانیش لە دژی هاووڵاتیانی توركمان نیگەرانی زۆری لێكەوتۆتەوە.


Top