روونكردنەوەیەك لە ئاسایشی گشتیی هەرێمی كوردستانەوە
لە چەند رۆژی رابردوودا هاووڵاتییەك لە شاری هەولێر دەستگیردەكرێت بەپێی یاسای نەهێشتنی تیرۆر، ئەمەش ناڕەزایی كەسوكارەكەی لێكەوتەوەو دەڵێن پێشتر ئاسایش ئاگاداری نەكردوون و ئێستاش نازانن كوڕەكەیان لەكوێیە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 23-6-2013 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ (رووداو) ناردووە، ئەوەی خستووەتەڕوو: \"لە رۆژی 18-6-2013 بەپێی مادەی سێیەم -7 لە یاسای نەهێشتنی تیرۆر بە بڕیاری دادەور گومانلێكراو (حازم سابیر ئیبراهیم) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەمانەوە دەستگیركراوەو ئێستاش لەژێر لێكۆڵینەوەدایە لە هەولێر\"".
ئاماژە بەوەشدراوە \""لەكاتی دەستگیركردنیدا خۆی و كەسوكارەكەی ئاگاداركراونەتەوە\"".
هەروەها هاتووە \""ناوبراو مافی ئەوەی هەیە پارێزەری یاسایی بۆ خۆی دابین بكات و كەسوكاریشی هەر كاتێك بیانەوێت دەتوانن سەردانی بكەن\""."
