بۆ پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار پێشینەی گەشتیاری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بۆ پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار پێشینەی گەشتیاری بە هاوڵاتییان دەدرێت
بە مەبەستی زیاتر پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمساڵ پێشینەی گەشتیاری بە پێی رێنمایی ژمارە 28 دەدات بەو هاوڵاتییانەی پرۆژەی گەشتیاری جێبەجێ دەكەن یان شوێنە گەشتیارییەكانیان نۆژەن دەكەنەوە، یان بۆ خزمەتكردنی گەشتیاران ئامێرێك دەكرن.
جێگای ئاماژەیە كە دەستەی گەشتوگوزار پَشینەی گەشتیاری لە كۆنفرانسی یەكەم و دووەم یەكێك لە راسپاردە و كارە سەرەكییەكانی بووە. پێشینەكە بە پێی چەند رێنمایی و مەرجێك دەدرێت كە لە لایەن وەزارەتی داراییەوە دەستنیشان كراون. هەندێك لە لە رێنمایی و مەرجەكان ئەمانەن:
١‌-‌ پێشینەی گەشت و گوزار لە بانكەكانی خانووبەرە خەرج دەكرێت .
٢-‌ پێدانی مۆڵەتی پرۆژەی گەشتیاری تەنها دەبێت لە دەستەی گەشت و گوزار بێت بە مەرجێك ئەوان دەستنیشانی زەویەكە دەكەن واتا پوختەی مامەڵەكە بە هەموو رەزامەندییەكانەوە بۆمان دێت.
٣-‌ شێوازی خەرج كردنی پێشینە لە لایەن لێژنەیەكی تایبەت دەبێت لە بانكەكانی خانووبەرە .
٤-‌ نوێنەری دەستەی گشتی گەشت و گوزار لەگەڵ لێژنەكانی پشكنینی بانكی خانووبەرە دەێت.
مەرجەكانی پێدانی پێشینە :
١-‌ دروست كردنی هۆتێل و مۆتێل و جێگای حەوانەوەی جۆراوجۆر گوندی گەشتیاری بە مەرجێك لە سەنتەری ( قەزا و ناحیە و گوندەكان و سنووری ئیدارەی سەربەخۆكان ) بێت یان شوێنێكی گەشتیاری گونجاو بێت .
٢‌-‌ دروست كردنی چێشتخانە و پرۆژەی دانانی كەپری گەشتیاری و كۆشك لە هاوینە هەوارەكان و جێگای گەشتیاری .
٣-‌ پاسی گواستنەوەی گەشتیاران بۆ ئەو كۆمپانیانەی كە گەشتیار دەهێنن بۆ هەرێم ، دەبێت بەڵێننامە بدات كە ئەم پاسە تەنها بۆ مەبەستی هێنانی گەشتیاری بیانی و گواستەنەوەی گەشتیارانی ناوخۆیی لە نێوان شارەكان وەكو گروپی گەشتیاری بەكاربێت و بە پێچەوەانەوە پێشینەكەی لێ وەردەگیرێتەوە .
٤-‌ ئەو پرۆژانەی كە دەكەونە گوندە گەشتیاریەكان و هاوینەهەوارەكان و سەیرانگەكان ئەولەویەتیان پێ دەدرێت .
٥-‌ ئەم پێشینەیە نۆژەنكردنەوەی پرۆژە گەشتیاریەكانیش دەگرێتەوە.
٦-‌ هاووڵاتیان دەتوانن دەست بە مامەلاتەكانیان بكەن و بیدەن بە بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری شارۆچكەكانیان.
بۆ زیاتر زانیاری پەیوەندی بە بەریوەبەرایەتی گەشتوگوزاری شارۆچكەكەت بكە، یان پەیوەندی بە بەرێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ( هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان ) بكەن.
ڕاگەیاندنی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم

Top