سەندیکای ڕۆژنامەنووسان:هەرئەندامێک تاکو کۆتای ئەم مانگە ئابوونە نەدات ئەندامێتی ڕادەگیرێت
سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، کاروان ئەنوەر، لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:\"پێدانی ئابوونە بەسەندیکاکان بۆ دروست بوونی پەیوەندیە لەنێوان ئەندامەکە و سەندیکاکەی خۆیدا و دواتریش سەرجەم ئەو بڕە ئابوونەیەی لەئەندامان وەردەگیرێت، بۆ پێداویستیەکانی سەندیکاکە و ئەندامان خەرج دەکرێت\""
کاروان ئەنوەر، گوتی:\"" له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان تاکو ئێستاش پره‌نسیپێكی دیاریكراو بۆ دانی ئابوونه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانمانه‌وه نه‌بووه. بەشێوەیەک ئەندام هه‌یه چوار ساڵ یان پێنج ساڵ ده‌بێت ئابوونه‌ی نه‌داوه و خۆیشی به‌ئه‌ندام ده‌زانێت. هەر بۆیە بۆیه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا بڕیاریداوه ئه‌مساڵ به‌و شێوه‌یه‌نه‌بێت و 30-6 دوامۆڵه‌ت ده‌بێت بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئابونه‌ی ئه‌مساڵ و ساڵانی پێشووتریان نه‌داوه\"".
سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ئاماژەی بۆئەوەش کرد:\"" دوای ئه‌و به‌رواره جگه له‌ئه‌ندامانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هیچ ئه‌ندامێك مافی ئه‌وه‌ی نیه بێت و ئابونه بدات بۆئه‌وه‌ی ئه‌ندامێتیی تازه‌بكاته‌وه، ئه‌ندامێتیشی راده‌گیرێت و ده‌بێت دواتر بڕیارێكیدیکەی له‌باره‌وه ده‌ربكرێت\""
"
