بەھۆی ژەھراویبوونی رێگای کەرکوک – ھەولێر، ژیانی ھاوڵاتیان لە مەترسیدایە

بەھۆی ژەھراویبوونی رێگای کەرکوک – ھەولێر، ژیانی ھاوڵاتیان لە مەترسیدایە
لە راگەیەندراوێکدا، لیژنەی بەرگری لە بەرژەوەندییە گشتییەکانی خەڵک لە خانەقین رایدەگەیەنێت، بەھۆی بڵابوونەوەی گازی ژەھراوی لە عەمبارە نەوتییەکانی سەر رێگای کەرکووک- ھەولێر، ژیانی ھاوڵاتیان لە مەترسیدایە و بۆ ئەو مەبەستەش کەمپینێکیان راگەیاندووە.
لە بەیاننامەکەدا کە ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە و کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر نێردراوە، ھاتووە؛ بەھۆی بڵاوبوونەوەی گازی ژەھراوی \"کبریتی ھایدرۆجین\"" لە عەمبارە نەوتییەکانی سەر رێگای ھەولێر- کەرکوک، ژیانی ھاوڵاتیان لە مەترسیدایە.
ھەر لە بەیننامەکەدا ئەو رێکخراوە داوادەکات بەزووترین کات بە ستانداری جیھانی سەری تانکییەکان دابخەن و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو کۆمپانیانە بکەن کە ژیانی ھاوڵاتیانیان خستۆتە مەترسییەوە.
لای خۆشیەوە ئەندامی لیژنەی بەرگری لەبەرژەوەندییە گشتییەکانی خەڵک لە خانەقین سەلام عەبدوڵا بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ بەھۆی بڵاوبوونەوەی ئەو گازە ژەھراوییە کە ژیانی ھاوڵاتیانی خستۆتە مەترسییەوە، بە ناونیشانی\"" بەرگری لە ژینگە و تەندروستی ھاوڵاتیان\"" کەمپینێکیان راگەیاندووە و داوا لە حکوومەت دەکەن بە زووترین کات ھەوڵی چارەسەری ئەو کێشەیە بدات.
سەلام ئاماژەشیدا، تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراو و چالاکوانان و کەسایەتی و ھاوڵاتییەکی زۆر لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ کەمپینەکە دەربڕیوە و داواش لە سەرجەم رێکخراوەکانی ژینگە پارێزی و چالاکوانان و ھەموو ئەو کەسو لایەنانە دەکەین کە لە خەمی ژینەگەدان پشتیوانی لە کەمپینەکە بکەن بۆ ئەوەی بە ھەموو لایەکەوە بتوانن ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن کە بۆتە ھۆی مەترسی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیان.
"
Top