لۆگۆی تاکسی ناوشاری سلێمانی دەگۆڕدرێت
لەنوسراوێکی فەرمیدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر کەوتووەو واژۆی سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی پێوەیە، تێیدا ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی تاکسی ناو شاری کردۆتەوە کە لۆگۆی تاکسیەکانیان تازە دەکرێتەوەو جۆرەکەی بۆ لەزگەی دیوی ناوەوە دەگۆڕدرێت \".
لەنووسراوەکەشدا داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکەن بەپێی تەوابوونی کاتی کارتی کارکردنی پێناسەکانیان سەردانی سەندیکا بکەن \"".
"
