کەم ئەندامان داوای کورسی لە پەرلەمانی کوردستان دەکەن

کەم ئەندامان داوای کورسی لە پەرلەمانی کوردستان دەکەن
22 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکانی هەرێمی کوردستان داوای سێ کورسی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، ئەمەش بۆئەوەی زیاتر بتوانن داواکارییەکانی کەم ئەندامان جێبەجێ بکەن.

سکرتێری یەکێتی کەم ئەندامانی کوردستان، سامان حسێن، بۆ ئاژانسی پەیامنێر گووتی:\"ئەگەر بێت و لەلایەن حیزبەکانی هەرێمی کوردستانەوە کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت کاندید بکرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان ئەوا هەنگاوێکی زۆر باش و گرنگ دەبێت، چونکە لەوێدا بەباشی دەتوانین داواکارییەکانی خۆمان بگەیەنین و هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانمان بدەین\"".
سامان حسێن، گوتی:\""لەهەڵبژاردنی داهاتوو هەوڵی تەواو دەدەین بۆئەوەی کاندیمان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەبێت بەڵێنیشمان پێ دراوە کەم ئەندام وخاوەن پێداویستی تایبەت بۆ پەرلەمانی کوردستان کاندید بکرێت، بەڵام تاکو ئێستا ژمارەکەی دیار نییە کە چەند کاندیمان دەبێت\"".
ڕاشیگەیاند:\""هەرکاتێک سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیەکان کەم ئەندام و خاوەن پێداویستیەکی تایبەتیان کاندید کرد بۆ پەرلەمانی کوردستان ئەوا ئەوکات دەتوانین بڵێێن مافی کەم ئەندامان هەیە و گشت لایەک هەست بە داواکاریەکانیان دەکەن\"".

دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رۆژی 21ی ئەیلولی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان دیاریکرد، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیش بریاریدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لە هەمان رۆژدا ئەنجام بدرێت."
Top