برایەکی خۆی بەچەقۆ کوشت
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، نەقیب سەرکەوت محەمەد، بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:\"لەدەرئەنجامی ناردنی چەند نامەیەک و پەیوەندیەکی تەلەفوونی لەنێوان دوو برادا، برا گەورەکە چۆتە سەر ماڵی برا بچکۆلەکەی لەگەڕەکی شۆرشی شاری سلێمانی و بەمەبەستی گفتوگۆ کردن هێناویەتە دەرەوە،بەهۆی نەگەیشتنە ئەنجامیشیان برا گەورەکە دوو چەقۆی داوە لەبرا بچکۆلەکەی دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە\"".
پاش هەڵاتنی بکوژەکە لەشوێنی ڕووداوەکە، هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی توانیان دەستگیری بکەن و ئێستا تۆمتبار بەپێی مادەی چوارسەدو شەش لەیاسای سزادا بەند کراوە."
