لیستی برایەتی و پێکەوەژیان زیاتر له یەک لەسەر سێی کورسییەکانی موسڵ بەدەست دێنێت

لیستی برایەتی و پێکەوەژیان زیاتر له یەک لەسەر سێی کورسییەکانی موسڵ بەدەست دێنێت
22 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، لیستی \"برایەتی و پێکەوەژیان\"" زیاتر له یەک لەسەر سێی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا(موسڵ)ی بەدەست هێناوه که کۆی کورسییەکانی، ٣٩کورسین.

لیستی برایەتی و پێکەوەژیان له ٨حزبی کوردستانیی ئەم پارێزگایه پێک‌هاتووه.

\""خەسرۆ گۆران\"" بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمبارەیەوه به ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند: بەپێی ئەنجامه بەراییەکان، لیستی برایەتی و پێکەوەژیان، له کۆی ٣٩کورسی، سەدا٣٥ی کورسییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵی بەدەست هێناوه.

خەسرۆ گۆران ئاشکراشی کرد: له کۆی ئەو کورسییانەی لیستی برایەتی بەدەستی هێناوه، ٧٥لەسەدی پشکی پارتییه و ئەوی دیکەشی بەر یەکێتی کەوتووه، هەروەها حزبه کوردستانییەکانی دیکه(گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ و...) هیچ کورسییەکیان بەدەست نەهێناوه.

گۆران روونیشی کردەوه: رێژەی بەشداری کردن لەم هەڵبژاردنه کەم بووه و له سەدا٤٠ تێنەپەڕیوه."
Top