سەلاحەدین دەمیرتاش: كورد بە هیچ شێوەیەك واز لە مافەكانی خۆی ناهێنێت

سەلاحەدین دەمیرتاش: كورد بە هیچ شێوەیەك واز لە مافەكانی خۆی ناهێنێت
هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند كە گەلی كورد بە هیچ شێوەیەك ئامادە نییە كە واز لە مافە رەواكانی خۆی بهێنێت و دەبێت هەر هەمووی مافەكانی گەلی كورد لە نێو دەستووری نوێ توركیادا گەرەنتی بكرن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردختەوە كە هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش رۆژی چوارشەممە لە كۆبوونەوەی گروپی پارتەكەی خۆی لە پەرلەمانی توركیادا باسی قۆناغی چارەسەركردنی پرسی كوردی كردووە گوتوویەتی: بە هۆی هەڵسوكەوتی حكوومەتی ئاكەپەیەوە وردە وردە خەریكە قۆناغی چارەسەری پەرتەواز دەبێت.

سەلاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوە كردووە كە سیاسەتی حكوومەتی ئاكەپە سیاسەتێكی دیموكراتیك نییە و گەلی كوردیش ئامادە نییە لە گەڵ سیاسەتێكی نادیموكراتیكدا خۆی بگونجێنێت.
Top