كه‌لار.. 8 ساڵه‌ی بوونی سه‌رۆك بارزانی به‌سه‌رۆكی كوردستان به‌رز راگیرا

كه‌لار.. 8 ساڵه‌ی بوونی سه‌رۆك بارزانی به‌سه‌رۆكی كوردستان به‌رز راگیرا
19 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- له‌هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لار به‌ بۆنه‌ی هه‌شته‌مین ساڵیادی بوون به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشانگایه‌كی وێنه‌ی سه‌رۆك بارزانی كرایه‌وه‌.

ئه‌و پێشانگایه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی بالاَی گه‌رمیانی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌ر په‌رشتی هه‌ڤاڵ ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی رێكخرا بوو.

له‌و پێشانگایه‌دا ده‌یان تابلۆی فۆتۆیی سه‌رۆك بارزانی له‌ ماوه‌ی 8 ساڵی سه‌رۆكایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان نمایش كرا بوو.
Top