وەزیری پەروەردە چەندین پلانی نوێی وەزارەتەكەی بۆ گشەپێدانی پەروەردە ئاشكرا دەكات
لەچوارچێوەی سەردانی وەزیرەكان بۆ سلێمانی عیسمەت محەمەد خالید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم سەدانی سلێمانی كرد و لەگەڵ بەهرۆز محەمەد ساڵح پارێزگاری سلێمانی و بەرێوەبەرەكانی پەروەردە لە سنوری پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.
لە كوبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر ئەو كێشە ئیداری و پەروەردەیانەی رووبەرووی دەزگاكانی پەروەردە دەبنەوە لە سنوری پارێزگای سلێمانی هاوكات چەندین پێشنیار بۆ باشكردنی سیستمی پەروەردە پێشكەش كرا.
لە كۆبوونەوەكەدا بریاردا پێداچوونەوە بە دابەشبوونی كارمەندانی وەزارەتی پەروەردە بكرێت لە سنوری سلێمانیدا و هەوڵی دووبارە دابەشكرانەوەیان بدرێت بۆ چارەسەكردنی نایەكسانی میلاك
هەروەك وەزیری پەروەردە تەئكیدی كردەوە كە پەیمانگاكانی سەر بە پەروەردە دووبارە لەرووی ئیدارییەوە دەگێریتەوە سەر بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكان.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری سلێمانی كەمی مامۆستاو كەمی خوێندكار و خوێندنگای لە گوندەكان خستەبەر باس و پێشنیاری كرد كە\"" بەچەند گوندێك ناوەندێكی خوێندن بكرێتەوەو بۆ هاتووچۆی خوێندكارانی گوندەكانی تر كرێی هاتووچۆ خەرج بكرێت\"" وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان پشتیوانی بۆ پێشنیارەكە
دەربڕی و بریاردا بەرز بكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و هاوكات لیژنەیەك لە قائیمقام و بەرێوەبەری ناحیەو پەروەردەو ئەنجومەنی گوندەكان دروست بكرێت بۆ دەستنیشانكردنی باشترین شوین بۆ كردنەوەی ناوەندەكان.
لەبەشێكی تری وتەكانیدا وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند \""من دژی مەركەزیەتم و هەر دەسەڵاتێك بوار هەبووبێت بۆ بەرێوەبەرە گشتیەكان دابەزێنراوە و تویشی: لەچاو گەورەی و فراوانی دەزگاكانی پەروەردە كێشە ئیدارییەكانی پەروەردە زۆر كەمن.
لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری پەروەردەی هەرێم چەندین پلانی وەزارەتەكەی بۆ گەشەپێدانی سیستمی پەروەردە لەكوردستان خستەروو
لەو رووەوە ئاماژەی بۆ یاسای وەزارەتی پەروەردە كرد و رایگەیاند ئێستا یاساكە لە پەرلەمانەوەو ئومێد دەكەین پێش پشووی پەرلەمان پەسەند بكرێت . روونی كردەوە\"" یاساكە كاری وەزارەت زۆر ئاسان دەكات\""
لەبارەی نەبوونی بینای پێویست بۆ خوێندنگاكان وەزیری پەروەردە رایگەیاند\"" نەك هەر كێشە هەیە لە نەبوونی بینا بەڵكو بینای گونجاوی خوێندینش كەمە، بەڵام لەرێگەی چەند كۆمپانیایەكەوە دیزاینێكی گونجاو و سەردەمی ئامادەكراوەو بەپێی دیزاینكە ئەو بینایانەی لەمەودوا دروست دەكرێن تەواوی پێداویستیەكانی خوێندنی هاوچەرخ لەخۆی دەگرێت و هاوكات باخچەی منداڵانیش لە خۆی دەگرێت.هاوكات پارێزگاكانی هەرێمدا كارگەی تایبەت بەدروستكردنی پێداویستی (ئەساسی) خوێندنگاكان دروست دەكرێت
وەزیری پەروەردەی هەرێم دووپاتی كردەوە كە خوێندنی پیشەی لەهەرێمدا لە ئاستی پێویستدا نییەو نەمانتوانییوە دەستی كاری شارەزا بۆ بازاری كوردستان پێ بەگەیەنین بۆ چارەسەری ئەوەش دیزاینی سێ ناوەندنی گەروەرەی خوێندنی پیشەی ئامادەكراوە لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێم و و هاوكات خەرێكی لێكۆڵینەوەین بۆ ئەوەی بزانین چۆن خوێندكار هان بدەین لە بەشە پیشەیەكاندا درێژە بەخوێندن بدەن.
لەبەشێكی تری وتەكانیدا وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند نزیكەی 80%ی مامۆستایان لەناوەندەكانی پەروەردەدا پێویستیان بە گەشەپێدان و بەهێزكردنی تواناكانیانە، بۆ ئەوەمەبەستەش بریاری كردنەوەی چەندین ناوەندنی راهێنانی مامۆستایان لەپارێزگاكان دراوە.
وەزیری پەروەردە روونی كردەوە\"" ئەو مامۆستایانەی بروانامەكانیان لە خوار زانكۆوەیە دەبێت 2 ساڵ ئێواران لەو ناوەندانەدا درێژە بەبخوێندن بدەن، وتیشی\""داوامان كردووە دوای تەواوبوونی دوو ساڵی خوێندنەكەیان هەمان ئیمتیازاتی بكالۆریسیان پێ بدرێت.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد دوای جێ بەجێ كردنی ئەو پلانانە \""پەروەردە دەچێتە قۆناغێكی ترەوە\"" بەڵام پێویستی بەچەند ساڵێك هەیە تا ئەنجامەكانی دەركەوێت. "
