ئەحمەد دەنیز: چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا سستیەکی زۆری پێوە دیارە

ئەحمەد دەنیز: چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا سستیەکی زۆری پێوە دیارە
19 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئەحمەد دەنیز بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بەkdp.infoراگەیاند: بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا باس لەسێ قۆناغ کرا، قۆناغی یەکەم ئەوەی لەسەر شانی ئێمە بوو کە زۆریش قورس بوو ئێمە جێبەجێمان کرد وتائێستەش پابەندین پێیەوە.

ئەحمەد دەنیز گوتیشی: ئێمە دیلەکانمان ئازادکردو ئارگربەستمان راگەیاند و ھێزمان کشاندەوە، بەڵام لایەنی بەرامبەر کە مەبەستی حکوومەتی تورکیایە ھێچ ھەنگاوێکی نەناوە کەپێویست بوو لەقۆناغی یەکەم 10ھەزار زیندانی ھەیە کە ھەندێکیان رەوشی تەندروستیان زۆر خراپە و مەترسی لە سەر ژیانیان ھەیە ھەمویان ئازاد بکرێن، بەڵام تاوەکو ئێستە ھیچیان ئازاد نەکراون و گۆراناکاری لە یاسای تیرۆر بکرێت کە ئەمەش تائێستە وەک خۆیەتی .

دەنیز رونیشیکردەوە، پێویست بوو رەوشی عەبدولا ئۆجەلان لە زیندان باشتر بکرایە، بەڵام تاوەکو ئێستە وەک خۆیەتی بۆ نمونە تائێستە کە نامەیەک رەوانە دەکات بەچەند قۆناغ دەگاتە دەستی ئێمە سەرەتا دەدرێت بە بەرپرسی زیندان پاشان رەوانەی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت پاشان رەوانەی لای سەرۆک وەزیران دەکرێت ئەویش چەند رۆژێک دەیخوێنێتەوە ئەوکات دەدرێتە بەدەپە دواین جار دەگات بەدەستی ئێمە وەڵامی ئێمەش بۆ نامەکان بەھەمان شێوە دەگات بە دەستی عەبدولا ئۆجەلان.

بەرپرسی پەیوەندییەکان پەکەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ناڵێین بەجاریک ئازادی بکەن، بەڵام ئاسانکاری بۆ بکرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باشتر رۆڵی خۆی ببینێ، چونکە تائێستە بەربەست زۆرە لەبەردەم چارەسەرکردنی پرسی کورد وحکوومەتیشی تائێستە ھیچ ھەنگاوێکی نەناوە و سستییەکی زۆری پێوە دیارە بۆیە ئەم دوو مانگەی داھاتوو زۆر گرنگە.

ناوبراو راشیگەیاند: کشانەوەی ھێزەکانیان لە خاکی تورکیا بەردەوامە و دوێنێش گروپێکی دیکە کشانەوە، بەڵام ئامادەنەبوو ژمارەکەیان ئاشکرا بکات.
Top