هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاريا له چه‌ندين بواردا هاوكارى ده‌كه‌ن
له ديدارێكدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاريا، به تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا مايه‌ى بايه‌خن خرانه به‌ر باس و داكۆكييان له خواستى هه‌ردوولا بۆ كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵى زياترى په‌يوه‌نديى دووقۆڵى و بواره‌كانى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له كه‌رته جياجياكاندا كرده‌وه.
باڵيۆزى هه‌نگاريا له عيراق ڕايگه‌ياند ووڵاته‌كه‌ى ده‌يه‌وێ كونسلخانه‌يه‌كى گشتى له هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێستا له پرۆسه‌ى كردنه‌وه‌يدان و هيواى خواست له ئاينده‌يه‌كى نزيكدا ده‌ستبه‌كار بێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆڵى خۆى له به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و ئاسانكردنى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له نێوان هه‌ولێر و بۆداپێستدا بگێڕێت.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك وه‌زيران خۆشحاڵيى خۆى به‌م هه‌نگاوه ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان چاوى له‌وه‌يه له چه‌ندين كه‌رتى جياوازى وه‌ك ووزه و سامانه سروشتييه‌كان، ته‌ندروستى و چاودێريى پزيشكى، خوێندنى باڵا و هاوكاريى نێوان زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاريا، سيسته‌مى دادوه‌رى و كارى داكاگان، بازرگانى و ئابوورى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا؛ په‌يوه‌ندى و هاوكاريى زياتر له‌گه‌ڵ هه‌نگاريا بكات و ئاماده‌يى پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارييه‌كى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ربڕى.
له كۆتايى ديداره‌كه‌دا، باڵيۆزى هه‌نگاريا له عيراق خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و ديدارى سه‌رۆك وه‌زيران نيشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه ووڵاته‌كه‌ى به گرنگييه‌كى زۆره‌وه ده‌ڕوانێته په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ل هه‌رێمى كوردستان و كارى كۆمپانياكانى ووڵاته‌كه‌ى له هه‌رێم، به تايبه‌تيش له بوارى به‌رهه‌مێنانى نه‌وت و هاوكاريى ووزه‌دا. هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند هه‌نگاريا ئاماده‌يه له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا كه بۆ پێشخستنى داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێويستن، به پێشكه‌شكردنى شاره‌زايى و ئه‌زموون و پسپۆڕى، هاوكارى بكات.
