لاوێكی كورد نوێنەرایەتی سەرجەم لاوانی دیموكراتی جیهان دەكات
له وتارەكەدا له به ردەم سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموكراتی ئەورپا و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی كۆماری چیكباس له پێگەی هەرێم دەكات له رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و تیشك دەخاته سەر بەهێزی ناوچەکە و گەشەكردنی لە سەرجەم بوارەكانی ئاسایش و ئابووری و شارستانی و ئازادیدا، ئیشارەتی بەوەدا كه هەرێمی كوردستان له ئایندەیەكی نزیكدا سودی دەبێت بۆ ئابووری وڵاتانی ئەورپا و یەكێتی ئەورپا.
له بەشێكی تری وتارەكەدا باس لەپێگە و ژیان و یەكسانی سەرجەم ئاینەكان دەكات له كوردستان و باس لەكردنەوەی دەرگاكانی هه رێم دەكات له كاتی سەختی باری ئاسایشی عێراق و پاراستنیان، شایەنی باسه ناوبراو بەیەكەمین راوێژكار دانراوه له مێژووی یەكێتی لاوانی دیموكراتی جیهانی كه خەڵكی رۆژهەڵاتی ناوەراست بێت، شایەنی باسیشه له هەمان كاتدا فەلاح حەسەن نوێنەری دەرەوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانه .
