نێچیرڤان بارزانى: ده‌بێ ستانداردێكى به‌رزى خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى پێشكه‌ش بكرێت
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه نوێنه‌رانى سه‌ندیكاكانى بوارى ته‌ندروستى و پزیشكیش؛ ئاماه‌ى بوون، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به گرنگیى هه‌بوونى بۆردێكى ته‌ندروستى كرد بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه له بوارى ته‌ندروستى له هه‌رێمى كوردستان و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كانى بكۆڵێته‌وه و به‌دوایاندا بچێت؛ به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ى كه ئاستى خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى بگاته ستاندرادێكى مایه‌ى ڕه‌زامه‌ندیى هاووڵاتیانى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه ده‌بێ چاكسازى له كه‌رتى ته‌ندروستیدا بكرێت و تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى دوو جۆر كێشه له بوارى ته‌ندروستیدا هه‌ن، جۆرێكیان هه‌نووكه‌یین و پێویستیان به چاره‌سه‌رى هه‌نووكه‌یى هه‌یه، جۆرێكى دیكه‌شیان كێشه‌ى درێژخایه‌نن و پێویستیان به دانانى به‌رنامه و پلانێكى سێ هه‌تا پێنج ساڵى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاو به هه‌نگاو چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌مه‌ش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو هه‌نگاوێكى پێویست ده‌نێت.
لاى خۆیه‌وه عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانیش داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ زه‌مینه بڕه‌خسێنرێت و كه‌رتى تایبه‌ت هان بدرێت و هاوكارى بكرێت تا له‌گه‌ڵ كه‌رتى گشتى ڕۆڵى خۆى له بوارى ته‌ندروستیدا بگێڕێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا له پرۆسه‌ى چاككردنى سیسته‌مى ته‌ندروستیدا هاوكار بن.
پاشان وه‌زیرى ته‌ندروستى تیشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى حه‌وته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، به‌رنامه و ستراتیژى حكوومه‌ت ئه‌وه بووه چاككردن و گۆرین له سیسته‌مى ته‌ندروستیدا بكات و بۆ ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌یه‌كى درێژخایه‌نى هه‌یه. هه‌ر له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شدا، له بواره‌كانى كۆنترۆڵى ده‌رمان، په‌ره‌پێدانى ژێرخانى ته‌ندروستى به دروستكردنى چه‌ندین نه‌خۆشخانه و بنكه‌ى ته‌ندروستیى نوێ و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى و چاودێریى پزیشكیى باشتردا؛ چه‌ندین هه‌نگاوى كاراى؛ ناوه.
له كۆبوونه‌كه‌دا بڕیار درا ئه‌نجومه‌نێكى پزیشكى پێك بهێنرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كى باڵا به سه‌رۆكایه‌تیى وه‌زیرى ته‌ندروستى پێكهاتووه بۆ كۆنترۆلكردنى كاركردن و ڕێگه‌پێدان به پزیشك و كارمه‌ندانى پیشه ته‌ندروستییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى هه‌بوونى ده‌رمانخانه نایاساییه‌كان و چه‌ندین كێشه و گرفتى دیكه‌ى بوارى ته‌ندروستى له هه‌رێمى كوردستان.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا؛ به‌ره‌وامیى ڕاوێژ و كۆبوونه‌وه و كارى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له نێوان بۆردى ته‌ندروستى و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه‌كانى بوارى ته‌ندروستى و پزیشكى بۆ جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى چاكسازى له بوارى ته‌ندروستیدا و گه‌یشتن به پێشكه‌شكردنى ئاستێكى به‌رزى خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى و چاودێریى پزیشكى بۆ هاووڵاتیان؛ جه‌ختى له‌سه‌ر كرایه‌وه.
