لیژنەیەک بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووخانی بەشێک لە پرۆژەیەکی گەشتیاری پێکھێنرا
مەولەوی جەبار سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان راگەیاند: بە شێوەیەکی وورد چاودێری رووداوی رووخانی بەشێک لە پرۆژەی سەنتەری راھێنانی گەشتوگوزار دەکەین کە دوو کرێکار بە سووکی بریندار ببوون.گوتیشی: ھۆکاری داڕمانەکە پەیوەندی بە جۆری دروستکردنی باڵەخانەکەوە ھەیە، لە ئێستادا بە ھاوکاری داواکاری گشتی لیژنەیەک پێکھێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و دەست نیشانکردنی کەمتەرخەمییەکان.
