بکوژی کچێک فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەردەچێ

بکوژی کچێک فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەردەچێ
١٨ی حوزەیران/ یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لە دادگای تاوانەکانی کەرکووک / گەرمیان راگەیاند: پاش ئەوەی ساڵی پار کچێکی دانیشتوی گەڕەکی حەمرینی کەلار بە ناوی \"ش – ا\"" بۆ ماوەی چەند رۆژێک بە نزیکەی نیو ملیۆن دۆلارەوە دیار نەما، دواتر تەرمەکەی لە سنوری قەرەھەنجیر دۆزرایەوە و پاشان بکوژی ئەو کچە کە کوڕێکی خەڵکی شارەدێی رزگار بوو دەستگیر کراو دانی بە تاوانەکەی نا، دوای تەواوبوونی رێوشوێنەکانی لێکۆَڵینەوە پرۆسەی دادگایی کردنی بەڕێوەچوو، لە دوایین رۆژی دادگایی کردنەکە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو."
Top