کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان داوا لە پارتە سیاسییەکان دەکات ھانی ھاووڵاتیان بدەن بۆ سەردانی کردنی ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەران
عەلی قادر سەرۆکی دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەم کۆنقرانسەدا تاوتوێی چەندین پرسی پەیوەستدار بە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان لە ھەرێمی کوردستان و بوونی پەیوەندییەکانی بەھێز لە نێوان کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و پارت و لایەنە سیاسییەکان لە پێناو گرنتیی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنەکان.
ھەروەھا گوتی: ھەر لەو کۆنفرانسەشدا داوامان لە پارت و لایەنە سیاسییەکان کردووە ھانی دەنگدەران بدەن بۆ ئەوەی سەردانی ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە ناوەکانیان لە تۆماری دەنگدەران و تۆمارکردنی ناوی ئەوانەی تا ئێستە تۆمار نەکراوە.
