وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رێنمایی نوێ بۆ خزمەتگوزاری VSAT دەردەکات

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رێنمایی نوێ بۆ خزمەتگوزاری VSAT دەردەکات
١٨ی حوزەیران/ یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- مەبەستی رێکخستنی مۆڵەتی بواری گەیاندن بە خزمەتگوزاری VSAT وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن رێنماییەکی نوێ دەردەکات و بۆ ئەم مەبەستەش داوا لەو کۆمپانیایانە دەکات کە لەم بوارە کار دەکەن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی سەردانی وەزارەت بکەن.

بە پێی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن کە هاتووە، بە مەبەستی رێکخستنی مۆڵەتی بواری گەیاندن بە خزمەتگوزاری VSAT بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە پەسەند کراوە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراویان ژمارە (12883) لە (19\\12\\2012)، بۆیە داواکارین سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەی کە خزمەتگوزاری VSAT پێشکەش دەکەن، سەردانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی لە بەرواری (1\\7\\2013) تا (31\\7\\2013)، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن بەرامبەر هەر کارێکی یاسایی.
Top