فەلاح مستەفا پێشوازی لە بەڕێوەبەری تازەی ڕێكخراوی (HABITAT) كرد
بەرێوەبەری ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نیشتەجێبوون پوختەیەكی سەبارەت بە ئەرك و كاری (HABITAT) پێشكەش كرد و گووتی، بەرنامەكانمان پەیوەستە بە بەهێزكردنی پرۆسەی پەرەپێدانی شار بە شێوەیەكی بەردەوام و گونجاوو لەم رووەوەش كاری زۆرمان كردووە، هەروا گووتی گرینگی دان بە ناوچەی سەوز بۆ دەستەبەركردنی ژینگەیەكی پاك لە شارەكان و دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری پێوویست بۆ هاوڵاتیان بەشێكن لە بەرنامەی كاری ئەم ڕێكخراوە.
فەلاح مستەفا پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە بەڕێوبەری هابیتات لە هەرێم كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. دووپاتی كردووە كەوا هەرێمی كوردستان پێوویستی بە هاوكاری ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانە لە رووی ئەزموون و شارەزایی و هیوای خواست كارە هاوبەشەكانیان لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندارەكان و پارێزگاكان ببێتە مایەی زیاتر پتەوكردنی ژێرخانی هەرێم لەبواری نیشتەجێكردن و فراوانبوونی شارەكان.
