له دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌ماندا پڕۆژه یاسای به‌رپرسیار نه‌بوونی به‌شداربووانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان له ڕووی سزایی و شارستانی په‌سندكرا
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه به‌ئاماده‌بوونی شێروان حه‌یده‌ری وه‌زیری داد و سه‌عد خالد وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه له چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو و گقتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای به‌رپرسیارنه‌بوونی به‌شداربووانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان-عیراق له ڕووی سزایی‌و شارستانی، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازی یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی (48) له یاسای ئیداره‌ی شاره‌وانییه‌كان ژماره 6ی ساڵی 1993، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازی یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی (45) له یاسای جێبه‌جێكردنی ژماره 45ی ساڵی 1980ی عیراقی، خاڵی چواره‌م‌و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری‌و دارایی له هه‌رێمی كوردستان-عیراق.
سه‌باره‌ت به‌خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار كه بریتی بوو له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌ڕوو و گقتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای به‌رپرسیارنه‌بوونی به‌شداربووانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان له ڕووی سزایی‌و شارستانی، دوای ئه‌وه‌ی له دانیشتنی پێشووتردا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و وه‌زیری داد-ه‌وه گفتوگۆیه‌كی چڕوپڕی له باره‌وه كرا‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشه‌وه لیژنه‌ی هاوبه‌ش راسپێردرا بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی بڕگه‌كانی پڕۆژه یاساكه به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیازانه‌ى كه خرابوونه‌ڕوو له كاتی گفتوگۆكردنیدا، له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا دوا داڕشتنه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه خرایه ڕوو بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ماده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاساكه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه كه به‌م شێوه‌یه داڕێژرابۆوه (هه‌ر كه‌سێك كارێكی پێچه‌وانه‌ی یاسای ئه‌نجام دابێت له ئه‌نجامی توندوتیژیی شۆڕشگێڕانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان یان به‌هۆیه‌وه، دژ به ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عیراق یان ئه‌وانه‌ی هاوكار بوون له‌گه‌ڵی دا له پێناو به‌رگریكردن له گه‌ل‌و خاكی كوردستان له 11/9/1961 تا 4/7/1992 لێپرسینه‌وه‌ی سزایی و شارستانیی له‌گه‌ڵدا ناكرێت)، خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به‌ماده‌ی دووه‌میش كه تیایدا هاتووه رێكاره یاساییه‌كان ده‌رهه‌ق به‌و كه‌سانه‌ی حوكمه‌كانی ماده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه به‌ته‌واوی راده‌گیرێت و راگیراوه‌كانیان ده‌ستبه‌جێ ئازاد ده‌كرێن گه‌ر له‌سه‌ر پرسی تر تۆمه‌تبار یاخود ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كرابن، خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
ماده‌ی سێیه‌میش كه تیایدا هاتووه وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه دیاریكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی حوكمه‌كانی ماده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ به پێی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه‌تیایدا روونكراوه‌ته‌وه به مه‌رجێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سند بكرێت، دوای خستنه ده‌نگدانییه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
سه‌باره‌ت به ماده‌كانی (4و 5و 6و 7)ی پرۆِژه یاساكه‌ش كه‌ماده‌ی پرۆتۆكۆلی بوون‌و تایبه‌ت بوون به پابه‌ندكردنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم به ده‌ركردنی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و كارنه‌كردن به هه‌ر ده‌قێكی یاسایی كه ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و پابه‌ندكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و به‌جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و جێبه‌جێكردنی له‌ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی ره‌سمیی وه‌قایعی كوردستاندا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران.
پاشان كۆی یاساكه‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا‌و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوپاسی لیژنه‌ی هاوبه‌ش‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و وه‌زیری دادی كرد‌و هیوای خواست ئه‌م یاسایه ببێته هۆی كۆتایی هێنان به‌و كێشه‌و گرفته یاساییانه‌ی كه له‌مڕووه‌وه هه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه وه‌زیری داد وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان‌و لیژنه‌ی هاوبه‌ش‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ گفتوگۆكردنی ئه‌م یاسایه، رایگه‌یاند: \"بێگومان ده‌رچوواندنی ئه‌م یاسایه جگه له‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنێكی یاسایی له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان كاتدا ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه شه‌رعیه‌ت بدرێت به خه‌باتی چه‌كداریی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان\"".
به پێی خاڵه‌كانی (2و 3)ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش كه بریتی بوون له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می (پێشنیازی یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی (48) له یاسای ئیداره‌ی شاره‌وانییه‌كان ژماره 6ی ساڵی 1993،پێشنیازی یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی (45) له یاسای جێبه‌جێكردنی ژماره 45ی ساڵی 1980ی عیراقی، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كرا‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كران به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنیان‌و ئاماده‌كردنی راپۆرتی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌یانه‌وه.
به‌م جۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێناو رایگه‌یاند: \""سبه‌ی سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ درێژه به‌دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ده‌ین\""."
