گۆڕانکاری بەسەر نرخی سەفەری عومرە دادێت

گۆڕانکاری بەسەر نرخی سەفەری عومرە دادێت
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە راگەیەنراوێکدا ئەو گۆراِنکاریانەی بەسەر نرخی سەفەری عومرەدا ھاتون ئاشکرا دەکات.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ھەرێم مەریوان نەقشبەندی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەجوعومرە لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاگاداری ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و سەرجەم کۆمپانیاکانی حەجوعومرە دەکاتەوە کەوا نرخی گەشتی عومرە بۆ ماوەی ١٠ رۆژی کۆتایی مانگی شەعبان و مانگی رەمەزان گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت.
وتیشی: نرخەکان بەم شپوەێەی لێدێت, لە ٢٠ی مانگی شەعبان تا ٣٠ مانگی شەعبان نرخەکەی ١٠٠٠ دۆلار دەبێت, لە ١ی مانگی رەمەزان تا ١٥ی ھەمان مانگ نرخەکەی ١٢٥٠ دۆلار دەبێت, لە ١٦ی مانگی رەمەزان تا ٣٠ی ھەمان مانگ نرخەکەی بۆ ھەر ھاوڵاتیەک ١٥٥٠ دۆلار دەبێت.
ئاماژەیدا: لەو ماوەیەشدا نابێ ھیچ بڕە پارەیەک بەبیانووی خواردن لە عومرەکاران وەربگیرێت.
نەقشبەندی داوای لە کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار حەجوعومرە کرد کە بە تەواوی بەم نرخانە پابەند بن.

Top